دەستگیرکردنی جێگری بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی دانەوێڵەی ئیسحاقی بەتۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل
تیمی لێکۆڵینەوەی مەکتەبی لێکۆڵینەوەی سەڵاحەدین بەپشت بەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەکانی بەڕێوەبەراەیەتیی هەواڵگریی سەڵاحەدین، جێگری بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی دانەوێڵەی ئیسحاقییان لە پارێزگای سەڵاحەدین دەستگیرکرد.
دەستەی دەستپاکی فیدراڵی عێراق ڕایگەیاند کە تۆمەتبارەکە فشار و زۆری خستووەتە سەر جووتیاران و لە بەرامبەر وەرگرتن و ڕادەستکردنی گەنمەکانیاندا پارەی لێ وەرگرتوون. سەرەڕای ئەوەش، یاریی بە جۆر و پلەی گەنمەکە کردووە و گەنمی کواڵێتی نزم و پڕ لە پاشماوەی لێ وەرگرتوون.
لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکاندا، تۆمەتبارەکە دانی بەوەدا ناوە کە پارەی لە چەند جووتیارێک وەرگرتووە لە بەرامبەر ڕادەستکردنی چەندین بارهەڵگر گەنم و گۆڕینی پلەی جۆرییەکەیان.
ئێستادا تۆمەتبارەکە بەپێی مادەی (307) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەی یاسایی لەگەڵیدا بەردەوامە.
کورتە:
دەستەی دەستپاکی فیدراڵی دەستگیرکردنی جێگری بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی دانەوێڵەی ئیسحاقی لە سەڵاحەدین ڕاگەیاند، بەتۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل و ڕێککەوتن لەگەڵ جووتیاران بۆ گۆڕینی پلەی جۆری گەنم و وەرگرتنی گەنمی کواڵێتی نزم.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه