Kurdistan Press - "نزیکەى لە 73٪ـی کارەکانی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر تەواو بووە" "نزیکەى لە 73٪ـی کارەکانی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر تەواو بووە" | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

"نزیکەى لە 73٪ـی کارەکانی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر تەواو بووە"

"نزیکەى لە 73٪ـی کارەکانی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر تەواو بووە"

بە گوژمەی نزیكەی ( 480 ملیۆن دۆلار ) کارکردن لە پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر بەردەوامە، تاکوو ئێستا نزیکەی 73٪ـی کارەکانی تەواوبووە و بڕیارە لە مانگی تەمووزی ئەمساڵ بەشی یەکەمی بکەوێتە کار و ئاو بگەیێندرێتە ئەو گەڕەکانەی دەکەونە سنووری شارەوانییەکانی ( چوار، پێنج، شەشی هەولێر )

ئەو پڕۆژەیە توانای هەیە لە یەک کاتژمێردا 20 هەزار مەتر سێجا ئاو بۆ هەولێر دابین بکات، کە دەکاتە 60٪ـی پێویستیی هەولێر بە ئاو و 40٪ـکەی دیکەش لە رێگەی هەر سێ پرۆژەی ئیفراز (یەک، دوو، سێ) دابین دەکرێت، بە تەواوبوونی ئەو پرۆژەیەش 100٪ کێشەی ئاو بۆ دەیان ساڵ لە هەولێر بنەبڕ دەکرێت.

لە ئێستادا بە بەردەوامی 24 كاتژمێریی کار لەو ئەو پڕۆژەیەدا دەکرێت و قۆناغەکانی راکێشانی بۆڕی بۆ گەڕەکەکانی هەولێر دەستی پێکردووە، کوالێتیی ئەو کەرستانەشی لەو پڕۆژەیەدا بەکارهێندراون لە ئاستێکی زۆر بەرزە و بڕیارە لە مانگی تەمووزی ئەمساڵ بەشی یەکەمی بکەوێتە کار و ئاو بگەیێندرێتە ئەو گەڕەکانەی دەکەونە سنووری شارەوانییەکانی ( چوار، پێنج، شەشی هەولێر ).

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه