بە چاودێریی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان یەکەمین کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتیی تایبەت بە پێکهاتەی ئێزیدی بەڕێوە دەچێت و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.
بە چاودێریی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان یەکەمین کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتیی ئێزیدی (ئایین، کلتوور، مێژوو، جوگرافیا) بەڕێوە دەچێت.
کۆنفرانسەکە لەلایەن (بنکەی لالشی رۆشنبیریی و کۆمەڵایەتی) و (زانکۆی دهۆک) بەڕێوە دەچێت کە بۆ ماوەی دوو رۆژ لە 29 تا 30ی نیسانی 2025 بەردەوام دەبێت و لە سەنتەری کۆنفراسانی زانکۆی دهۆک ئەنجام دەدرێت. ئەمە یەکەمین کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتییە لەبارەی ئێزیدییەکان و دەیان توێژینەوە لەبارەیەوە ئامادەکراوە کە لە 11 وڵاتەوە توێژەران بەشداریی تێدا دەکەن و ئامادە دەبن.
وەڵام بدەوه