Kurdistan Press - هۆشداریەکی گرنگ بۆ خاوەنی ئەو کۆمپانیانە هات هۆشداریەکی گرنگ بۆ خاوەنی ئەو کۆمپانیانە هات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هۆشداریەکی گرنگ بۆ خاوەنی ئەو کۆمپانیانە هات

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان، هۆشداری بە هه‌مو ئه‌و كۆمپانیایانە دەدات كه‌ ناویان ده‌رچوه‌ بۆ هاوه‌ڵیكردنی حاجیانی كوردستان له‌ پرۆسه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ كە پێویستە تا 30ـی ئەم مانگە پاكانه‌ی ساڵانه‌ ببەن بۆ بەڕێوەبەرایەتیەكە، بە پێچوەنەوە مافی حه‌جكردنی نامێنێت و كۆمپانیایه‌كی یه‌ده‌گ له‌ جێگه‌ی داده‌نرێت.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان، ئەمشەو لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئاگاداری هه‌مو ئه‌و كۆمپانیایانە ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ناویان ده‌رچوه‌ بۆ هاوه‌ڵیكردنی حاجیانی كوردستان له‌ پرۆسه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ (2025)، له‌ رۆژی دوشه‌مه‌وه‌ به‌رواری 21ـی ئەم مانگەیە سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ به‌ مه‌به‌ستی هێنانی پاكانه‌ی ساڵانه‌.

ئاماژەی بەوەشكرد، دواكات بۆ هێنانی پاكانە 30ـی ئەم مانگە دەبێت و هه‌ر كۆمپانیایه‌ك له‌و ماوه‌یه‌دا پاكانه‌ی ساڵانه‌ نه‌هێنێت، مافی حه‌جكردنی نامێنێت و كۆمپانیایه‌كی یه‌ده‌گ له‌ جێگه‌ی داده‌نرێت.

پێشتر کاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان  ڕایگەیاند، بۆ ئەمساڵ پێنج هەزار و 190 كەس پڕۆسەی حەج ئەنجامدەدەن و ڤیزەكانیان بەشێوەی 100% ئامادەیە. لەكاتێكدا ساڵی ڕابردو چوار هەزار و 685 كەس بەشداربون لە پڕۆسەی حەج.

کاروان ستونی باسی لەوەشكردبو، "پێشبینی دەكەن لە ناوەڕاستی مانگی (ئایار/5) گەشتەكان بەرەو سعودییە دەسپێبكات و تا كۆتایی هەمان مانگ تەواوی ئەو كەسانەی كە ناویان بۆ حەجی ئەمساڵ هاتوەتەوە، گەشتەكانیان ئەنجامبدەن". 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه