Kurdistan Press - بافڵ تاڵەبانی پەیوەندی بە لاهور جەنگی کرد بافڵ تاڵەبانی پەیوەندی بە لاهور جەنگی کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بافڵ تاڵەبانی پەیوەندی بە لاهور جەنگی کرد

لاهوور شێخ جەنگی سەرۆكی بەرەی گەل رای گەیاند، پێوەندییەكانی ئەمەریكا و ئێران هەموو شتێك لەناوچەكەدا یەكلا دەكاتەوە. لەبارەی دۆخی ناوخۆیش گوتی، دوای كێشەكان بافڵ تاڵەبانی یەك جار پێوەندی پێوە كردووم. 

ئەمڕۆ چوارشەم 16ی نیسان، لاهوور شێخ جەنگی لەبەردەم مایكی كەناڵەكانی راگەیاندن لە دیداری سلێمانی بەپێكەنینەوە گوتی، ئەو ماوەیە راگەیاندنەكان زۆر ناوی بافڵ تاڵەبانی دەهێنن ئەوەندەی كۆبوونەوە لەگەڵ مەسروور بارزانی كردووە.

ئەو لەبارەی بەشداریان لە حكوومەتی داهاتوودا رای گەیاند، پارتی دیموكراتی كوردستان پێوەندیان كردووە، بەڵام پێمان گوتوون بە دوو كورسییەوە گفتوگۆ ناكەین، "چونكە كورسیەكانی بەرەی گەل دزراون".

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد كە لەماوەی رابردوودا زۆر سەردانی وڵاتانی كردووە و دەركەوت پێوەندییەكانی ئەمەریكا و ئێران كێشەكانی ناوچەكە یەكلا دەكاتەوە. 

لاهوور شێخ جەنگی رەتی نەكردەوە كە سەردانی ئێرانی نەكردبێت و گوتی، ئەوە لە كوێ‌ باس كراوە؟، بەبێ‌ ئەوەی وەڵامی راشكاوانە بداتەوە. 

لەبارەی دۆخی ناوخۆیی سلێمانی و پێوەندی لەگەڵ یەكێتی گوتی، سلێمانی لە زۆر شت پەراوێزخراوە، بەڵام ئەو دیدارانە گرنگن. ئەوەیشی گوت، كە بافڵ تاڵەبانی یەكجار پێوەندی پێوە كردووە لە دوای كێشەكانیانەوە. 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه