Kurdistan Press - کەشناسی بارانی بەلێزمە دەبارێت کەشناسی بارانی بەلێزمە دەبارێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کەشناسی بارانی بەلێزمە دەبارێت

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بارانبارینی بە لێزمە دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن، لەسەر لووتکەی چیاکانیش بەفربارین هەیە.
بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان هەورو باراناوى دەبێت لەسەرجەم ناوچەکەمان هەندێ کات لێزمە باران و ئەگەرى هەورە تریشقە و بارینى بەفر لەسەر لووتکەى شاخەبەرزە سنوورییەکان هەیە، کاریگەرى ئەم شەپۆلە لەشەودا کۆتایی دێت.
باسی لەوەشکردووە: پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبێتەوە بە پێنج بۆ حەوت پلە.
باسی لەوەشکردووە: سبەینێ چوارشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بەگشتى، ئەگەرى نمە بارانى کەم لەسەر هەندێ ناوچەى شاخاوى هەیە.
دەشڵێت: پلەکانی گەرما نزمترین نزم دەبێتەوە سێ بۆ چوار پلەى سیلیزى بەرزرین بەرزدەبیتەوە بە (2-3 )پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
لای خۆیەوە ئاراس جەبار، شارەزا لە بواری کەشناسی ڕایگەیاند: “لە ئێستادا ناوەندی شەپۆلە ساردەکەی باکوور گەیشتووەتە سەر ناوچەکانمان بەھۆیەوە خێرایی با زۆر چالاکبووە لەگەڵ بوونی تەرزە و باران و بروسکە لەھەندێ ناوچەی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەرین”.
دەشڵێت: “لە کاتەکانی داھاتوو تا ئێوارەی ئەمڕۆ ئەگەری بارانی باش و رێژە مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبێت لەگەڵ بەردەوام نزمبوونەوەی پلەی گەرمی و لەکاتەکانی شەویشدا پێشبینی بارینی بەفر دەکەین لە ناوچە شاخاوییەکان لە سەنتەری پێنجوێن و ئەزمەر و گۆیژە و بەگشتی لەبەرزی 1200 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریا لەشەودا ئەگەری بارینی بەفر دەبێت و بەرەبەیانی سبەینێ چوارشەممە کۆتایی بە شەپۆلەکە دێت”

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا