بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
پڕۆسەی ئەنفال بەشێكی ئەو ستەم و تاوانانە بوو كە لە سەدەی ڕابردوو لەلایەن ڕژێمی پێشووی عێراق گەلەكەمان ئەنجام درا. لە ئەنجامی ئەو پڕۆسە نامرۆڤانەیەدا كە بە چەند قۆناغ هەموو ناوچەكانی كوردستانی گرتەوە، سەدوهەشتا هەزار هاووڵاتیی بێتاوانی كوردستان بێسەروشوێن و شەهید كران. هاوتەریب لەگەڵ ئەوەدا كیمیابارانكردن و سیاسەتی بەعەرەبكردن و ڕاگواستن و تێكدانی ژێرخانی ئابووریی كوردستان و وێرانكردنی هەزاران گوند بەشێكی تری ئەو تاوانانە بوون كە لە سەدەی ڕابردوودا لەلایەن ڕژێمی عێراق لەبەرانبەرگەلەكەمان ئەنجام درا.
تاوانباران كەوتنە زبڵدانی مێژوو بەڵام برین و ئاسەواری ئەو جینۆساید و زوڵمە هێشتا ماون و سارێژ نەكراون. دەبێ دەوڵەتی عێراق قەرەبووی ئەنفال و ئەو جینۆسایدە بكات كە لەدژی میللەتەكەمان ئەنجام دراوە. هەروەها پێویستیشە ڕێگە لە هەموو جۆرە تێروانین و سیاسەت و كردەوەیەكی شۆڤینی لەدژی خەڵكی كوردستان بگیرێت. لە سی و حەفت ساڵەی یادی خەمناكی ئەنفالدا باشترین وەفا بۆ شەهیدانی ئەنفال ئەوەیە هەموومان لە خزمەتكردن و پاراستنی وڵاتمان یەكدەنگ بین و پێكەوە داهاتوویەكی گەش بۆ گەلەكەمان بنیات بنێین.
سەربەرزی بۆ خانەوادە و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفال، هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدانی ئەنفال و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی كوردستان
مسعود بارزانی
14ی نیسانی 2025

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
قسەکانی قەیس خەزعەلی بە درۆ دەخەنەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
دە هاوڵاتی دەستگیر کران
1 رۆژ پێش ئێستا
زەنگی مەترسیدار لە شارێکی کوردستان لێدرا
1 رۆژ پێش ئێستا
هۆشداری درایە قە*یس خەزعەلی
1 رۆژ پێش ئێستا
نامەیەکی توند بۆ قەیس خەزعەلی دەنێردرێت
1 رۆژ پێش ئێستا
هەزاران بەڵگەنامەی ئیسرائیل کەوتە دەست ئێران
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه