Kurdistan Press - شەپۆلی باران بەڕێوەیە شەپۆلی باران بەڕێوەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەپۆلی باران بەڕێوەیە

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکەمان دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ناوچەکەمان بە گشتى نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەرى نمە باران لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر و دهۆک.
سەبارەت بە سبەینێ دووشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمانى هەرێم نیمچە هەور و هەندێک کات هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ نمە باران لە هەندێک کات لە ناوچە جیاجیاکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک و پاشان سنوورى پارێزگاى سلێمانى لەگەڵ هەورە تریشقە لە کاتى باران.
ئەوەشی خستەڕوو کە ئەگەرى کەمێک نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى هەولێر هەیە و لە درەنگانی سبەی شەودا شەپۆلێکى بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
کەشناسی ڕاشیگەیاند، سبەینێ  پلەی گەرما لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و دهۆک 2-3 پلە نزم دەبێتەوە، بەڵام لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و کەرکووک بەرزدەبێتەوە .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 20 پلەى سیلیزى
سلێمانى: 23 پلەى سیلیزى
دهۆک : 19 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 18 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە :24 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 26 پلەى سیلیزى
سۆران : 18 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 15 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 28 پلەى سیلیزى

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا