بڕیارە ئهمڕۆ یەکشەممە لەژێر چاودێری سەرۆک بارزانی یەکەم کۆنفڕانسی تایبەت بە ئافرەتان بەڕێوە بچێت و ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی پارتیش دەڵێ، کۆنفرانسەکە پێنج تەوەر لەخۆ دەگرێت و ھەموو خاڵەکانیش دەکرێنە ڕاسپاردە بۆ جێبەجێکردن.
جوان یوونس ڕۆژبەیانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی، لە لێدوانێکدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "رۆژی یەکشەممە 13ی نیسانی 2025 یەکەم کۆنفرانسی پارتی بۆ ئافرەتان دەکرێت و پەیامی کۆنفرانسەکەش ئەوەیە، پێویستە ئەو گرفتانەی لەنێو ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و لەناو ئۆرگانەکانی حکوومەت ھەستی پێکراوە بەرامبەر بە ئافرەت ھەمووی باسی لێوەبکرێت، ئامانج لەو کۆنفڕانسە ئەوەیە پارتی ھەمیشە ڕۆڵی ئافرەتی بەرز نرخاندووە و یەکەم حزبیش بووە لەسەردەستی بارزانی نەمر ڕێکخراوێکی بۆ ئافرەتان دامەزراندووە، لەبەر ئەوە گرنگیدانی پارتی بە ئافرەتان لەمێژینەیە."
ئەندامەکەی کۆمیتەی ناوەندی پارتی ئاماژهی بۆ ئهوهش كردووه، پێویستە بەگوێرەی ئەم سەردەمە ئەو کێشە و گرفتانەی لەنێو ئۆرگانەکان ھەستی پێدەکرێت لەناو ڕێکخستنەکانی پارتی دا دەستنیشان دەکرێن و بە ڕاسپاردە لە کۆنفرانس باسیان لێوە دەکرێت و دەبنە بنەمای کارپێکردنی ڕەوشی ئافرەت چ لەناو پارتی دیموکراتی کوردستان چ لەناو فەرمانگەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی ھەرێم و پەرلەمان.
ھاوکات جەختیش دەکاتەوە، کە پێویستە ھەندێ ڕاسپاردە لەڕووی یاسایی لە پەرلەمان کاری لەسەر بکرێت، ھەندێک ڕاسپاردەش ھەیە پێویستە لەناو ئۆرگانەکانی حزبدا کاری لەسەر بکرێت و ئەو ڕاسپاردانە بۆ لەمەودوا ھەمووی جێبەجێ دەکرێت.
ئهو بهرپرسه ئهوهشی خسته ڕوو، ڕاسپاردەکان ھەمووی بەسەرپەرشتی سەرۆک بارزانی دەبن، واتا سەرۆک زۆر موھتەمە بەوەی ئەو ئاریشانەی ڕووبەڕووی ئافرەتان دەبنەوە دەستی لەسەر دابنێرێت و ھەمووی جێبەجێ بکرێت، ھەموو کێشە و گرفتەکان لەچەند مانگی ڕابردوودا بەشێوەی ڕاپرسی و توێژینەوە و چاوپێکەوتن ئەنجامدراوە و لە ڕێگەی پێنج تەوەرەوە لەناو کۆنفرانس دەخرێنەڕوو لەوانەش، تەوەری حکوومەت و پەرلەمان، تەوەری ڕێکخستن، ھەڵبژاردن و سەرۆکایەتی ھەرێم و تەوەری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان و سۆشیال میدیا، ھەر پێنج تەوەرەکە دەخرێنە بەردەم کۆنفرانس و دوای پەسەندکردنی دەخرێنە بەردەست بۆ جێبەجێکردن.
سەرۆک بارزانی بەشداری لە کۆنفرانسێک دەکات
3رۆژ پێش ئێستا |
KurdistanPress ![]() |

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی وەرزشی دهۆک دەکات
1 رۆژ پێش ئێستا
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە پاڵەوانی جیهانی کورد عەگید کابایل دەکات
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه