Kurdistan Press - بڕیارێک بۆ قۆتابخانەکان گەیشت بڕیارێک بۆ قۆتابخانەکان گەیشت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بڕیارێک بۆ قۆتابخانەکان گەیشت

لە ناوەندەکانی خوێندن ڕێز لە شەهیدان و قوربانیانی ئەنفال دەگیرێت

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا کە ئاراستەی پەروەردەکانی کردووە، ئاماژەی بەوە کردووە، ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، 14ـی نیسانی 2025، لە ناوەندەکانی حکومەتی و نا حکوومەتی، بە ساتێک وەستان، ڕێز بۆ شەهیدان و قوربانیانی ئەنفال بنوێنن.

وەزارەتی پەروەردە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا  ئاماژەی بەوە کردووە، بەمەبەستی ڕێز نواندن و بەرزڕاگرتنی یادی قوربانیانی گەلی کوردستان لە پرۆسەی تاوانکاری شاڵاوەکانی ئەنفال، لە ڕۆژی دووشەممە، ڕێککەوتی 14ـی نیسانی 2025،  لەگشت ناوەندەکانی خوێندنی حکومەتی و ناحکوومەتی، پێش دەستپێکی وانەی یەکەم، مەراسیمی ساتێک وەستان و ڕێز نواندن بۆ گیانی شەهیدان و قوربانیانی پرۆسەی ئەنفال ئەنجام بدرێت.

وەزارەتی پەروەردە  کارگێڕیی ناوەندەکانی خوێندنی ڕاسپاردووە، لەو ڕۆژەدا باس لەو تاوانانە بکەن کە بەرانبەر گەلەکەمان ئەنجام دراون .

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا