Kurdistan Press - فەرمانى سەرۆک بارزانى گەیشت فەرمانى سەرۆک بارزانى گەیشت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

فەرمانى سەرۆک بارزانى گەیشت

سەرۆك بارزانی فەرمانی كرد سەرجەم تیمەکانی بەرگری شارستانی و تیمی فڕۆکەوانی فریاگوزاریی هەولێر بەشداردەبن لە گەڕان بەدوای تەرمی ئاڤێستا یوسف و بۆ ئەم مەبەستەیش مەلا مستەفا مەسعوود بارزانی پێوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ پارێزگاری هەولێر ئەنجام دەدات. 

ئەمشەو پێنجشەم 10ی نیسانی 2025، لە راگەیەنراوێكی پارێزگای هەولێردا هاتووە، بەمەبەستی چڕکردنەوەی هەوڵەکانی دۆزینەوەی تەرمی ئاڤێستا سەید یوسف، ئێوارەی ئەمڕۆ مەلا مستەفا مەسعوود بارزانی، لە پێوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، وێڕای سوپاس و دەستخۆشی لە سەرجەم تیمەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە ماوەی چەند ڕۆژێکە بەردوامن لە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی تەرمی ناوبراو.

هاوكات ئاماژە دراوە،  بۆ بەجێگەیاندنی ڕاسپاردە و فەرمانی سەرۆک بارزانی، لە پێوەندییە تەلەفۆنییەكەدا مەلا مستەفا مەسعوود بارزانی پارێزگاری هەولێری ڕاسپارد کە تیمەکانی بەرگری شارستانی و تیمی فڕۆکەوانی فریاگوزاری شاری هەولێر، لە سنووری بێخمە تا خەبات بخرێنە ئەرک و هەوڵەکان چڕتربکرێنەوە بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئاڤێستا یوسف.

جێگەی ئاماژەیە، ڕۆژی شەموو پێنجی نیسان، ماڵباتی سەید یوسف بۆ گەشتکردن چوونەتە سنووری مێرگەسوور، لەو کاتەدا یەکێک لە کچ و کورەکانی سەید یوسف بۆ وێنەگرتن دەچنە لێواری زێی گەورە و کورەکەی دەکەوێتە ناو ڕووبار و خوشکەکەی بە ناوی ئاڤێستا هەوڵی ڕزگارکردنی براکەی دەدات، براکەی بە سەلامەتی دەردەچێت بەلام ئاڤێستای خوشکی کە تەمەن 27 ساڵ بوو دەکەوێتە ناو زێی گەورە تاوەکوو ئێستا بێسەروشوێنە تیمەکانی فریاگوزاری و هاووڵاتیانی دەڤەرەکە بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی سۆراغی تەرمی ناوبراو.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه