ڕۆژنامەی یەدیعوت ئەحرونوتی ئیسرائیلی بڵاوی کردووەتەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، دەرفەتی داوەتە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لەماوەی دوو، یاخود سێ هەفتە، کۆتایی بە شەڕی غەززە بێنێت.
ئەو ڕۆژنامە ئیسرائیلییە ئاشکرای کردووە، دوای ڕۆژێک لە کۆبوونەوەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەو میکانیزمە کرد کە سەرۆکی ئەمەریکا پێشنیازی کردووە بۆ ئازادکردنی بارمتەکانی دەستی حەماس.
ناتانیاهۆ پێش گەڕانەوەی بۆ ئیسرائیل، بە ڕۆژنامەنووسانی گوت: سەرۆک(دۆناڵد ترەمپ) سەیری کردم و بە ڕۆژنامەنووسانی گوت: ئەم پیاوە هەموو کات کار دەکات بۆ ئازادکردنی بارمتەکان، بەڵام ئێوارەی چوارشەممە، سەرۆکی ئەمەریکا لە پشتی پەردەوە ئارامیی لەدەست داو کار لەسەر ڕێککەوتنێکی گشتگیر دەکات کە بەم زووانە ببێتە هۆی ئازادکردنی هەموو بارمتەکان و کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە.
سەرچاوەکانی ئەمەریکا بە خێزانی بارمتەکانیان ڕاگەیاندووە، پرسی ئازادکردنی بارمتەکان لە سەرووی کارنامەی کۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەممەی ئەو دوو سەرکردەیە بووە لە کۆشکی سپی.
ئاماژەشیان بەوە کردووە، ئەمەریکا فشار لە ئیسرائیل دەکات بۆ ئەوەی بە ڕێککەوتن بگات لەگەڵ حەماس بۆ ئازادکردنی بارمتەکان، ئامانجیش لێی کۆتایی هێنانە بە شەڕی غەززە، چونکە پرسەکە بەستراوەتەوە بە ئێران و دەستپێکردنی گفتوگۆکان لەبارەی دۆسیەی ئەتۆمی کە بەشێکە لەو پلانەی ئەمەریکا هەیەتی بۆ جێبەجێکردنی.
ترەمپ دەرفەتێکی تر دەداتە ناتانیاهۆ
6رۆژ پێش ئێستا |
KurdistanPress ![]() |

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه