Kurdistan Press - لیزا کاکەیی : پەرلەمان لە مووچە و مافی فەرمانبەران دەکۆڵێتەوە لیزا کاکەیی : پەرلەمان لە مووچە و مافی فەرمانبەران دەکۆڵێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لیزا کاکەیی : پەرلەمان لە مووچە و مافی فەرمانبەران دەکۆڵێتەوە

ئەندامێکی لیژنەی داراییی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، لیژنەی دارایی ڕاپۆرتێکی لەبارەی مووچە و ماف و شایستەکانی فەرمانبەران ئامادە کردووە و بانگھێشتی لایەنی پەیوەندیدار دەکات بۆ ئاگاداربوون لە ڕەوشی فەرمانبەران.

لیزا کاکەیی، ئەندامی لیژنەی داراییی پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ژمارەیەک ڕاپۆرتی گرینگ لەلایەن پەرلەمانەوە ئامادە کراون، لەوانەیش ڕاپۆرتی لیژنەی دارایی لەبارەی مووچە و ماف و شایستەکانی فەرمانبەران لەو ڕاپۆرتانەدا بەوردی لیژنەی دارایی کاری لەسەر کردووە بۆ ئەوەی مافی فەرمانبەران زامن بکرێت لە مووچە پاشەکەوتکراوەکان و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و فەرمانبەرانی گرێبەست.''

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی دەڵێت: "پەرلەمان بانگھێشتی وەزیری دارایی و ستافی پەیوەندیدار لە حکوومەت دەکات بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگادار بین تا بزانین حکوومەت بەنیازی چییە لەبارەی پرسە داراییەکان و پاراستنی مافی فەرمانبەران.''

لیزا کاکەیی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان دەیەوێ لەو ھەنگاوانەی حکوومەت بکۆڵێتەوە کە تایبەتن بە فەرمانبەران، لەبەر ئەوەی نیازمان وایە کار لەسەر ئەو بابەتانە بکەین، کە پەیوەستن بە ژیان و گوزەرانی فەرمانبەرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ھەتا لە دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆش دەکۆڵینەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا