Kurdistan Press - هۆشداری بەپەلە هات هۆشداری بەپەلە هات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هۆشداری بەپەلە هات

وەزارەتی ناوخۆ، بۆ ماتۆرسوارەکان؛
ئەو ماتۆڕسسکیلانەی دەستکاری ئەگزۆزەکانیان کراوە، دەستیان بەسەر دەگیرێت

ئەمرۆ سێ شەممە 8ـی نیسانی 2025 لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ بە ئامادەبوونی د.هێمن میرانی بەرێوەبەری گشتی دیوان و ئامادەبوونی لیوا دیدار عومەر قادر بەرێوەبەری گشتی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان، لیژنەی باڵای پەرەپێدانی هاتووچۆ کۆ بوویەوە و چەند بابەتێک تاوتوێ کرا

یەکێک لە بابەتەکەت تایبەت بووە بە ماتۆڕسسکیل، ئاماژە بەوە دراوە ئەو ماتۆرسکیڵانەی لە شەقامەکان نمایش ئەنجام دەدەن یاخوود ئەوانەی دەستکاری ئەگزۆزەکانیان کردووە یاخوود ئەوانەی بێ تابلۆن لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسیەوە دەستییان بەسەردادەگیرێت

هاوکات وەزارەتی ناوخۆ داوا لە هاووڵاتییانیش دەکات هاوکار و هەماهەنگ بن لەگەڵ تیمەکان بۆ دیاری کردنی ئەو ماتۆرسواراتەی کە دەبنە هۆی مەترسی و دوور بکەونەوە لە کڕینی ماتۆری بێ تابلۆ

سەبارەت بەو کەسانەی بە ماتۆرەکانیان کاری گەیاندن (دیلیڤەری) دەکەن، رێکەوتن کراوە لەگەڵ کۆمپانیاکانیان پێویستە لە زووترین کاتدا تۆمار بکرێن

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه