Kurdistan Press - ئاگادارییەک بۆ هاوڵاتیان گەیشت ئاگادارییەک بۆ هاوڵاتیان گەیشت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئاگادارییەک بۆ هاوڵاتیان گەیشت

ئەمڕۆ دووشەممە 7/4/2025، بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی، ئاگادارییەكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە: "ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتیانی تاراوگە دەکەین کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان و عێراق نیشتەجێن، بۆ دەرکردن و نوێکردنەوەی پاسپۆرت، بە هیچ جۆرێک کار بە (صورة قید)ی ئەلیکترۆنی ناکرێت، چونکە بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی فیدراڵی کارکردن بە (صورة قید)ى ئەلیكترۆنی ڕاگیراوە."

ئەوەش خراوەتە ڕوو: "هەروەها جارێکی دیكە ئاگاداری گشت لایەکیان دەکەینەوە، تەنیا بە (کارتی نیشتمانی) دەتوانن مامەڵەکانیان رایی بکەن، پێویستیشە لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان، مۆڵەتی 30 ڕۆژ وەربگرن، چونكە تەواوبوونی کارتی نیشتمانی ماوەکەی (20 بۆ 30) ڕۆژی پێ دەچێت."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه