Kurdistan Press - هەواڵی دڵخۆشکەر بۆ هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆ و خانەنشینی شارستانی و سەربازی گەیشت هەواڵی دڵخۆشکەر بۆ هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆ و خانەنشینی شارستانی و سەربازی گەیشت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەواڵی دڵخۆشکەر بۆ هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆ و خانەنشینی شارستانی و سەربازی گەیشت

بەرپرسێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، رەزامەندیی قۆناغی سێیەمی زەوی بۆ فەرمانبەران و هێزەكانی ناوخۆ و خانەنشینان گەڕاوەتەوە و دەست بە رێكارەكانی پێدانی زەوییەكانیش كراوە.
سەربەست مەولوود، سەرپەرشتیاری تیمی وردبینی و ڕێکخستنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی له‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گەشتوگوزار، ڕایگەیاند: "دوای ئه‌وه‌ی نووسراوی لیستی ناوی نزیكەی 55 هەزار فەرمانبەر و كارمەندی ناوخۆ و خانەنشینان بۆ تەرخانكردنی زەوی گەڕایەوە وەزارتەكەمان، بۆ ناردنی ناوەكان و پێدانی زەوییەكان، دەستمان بە رێكارەكان كردووە."
ئاماژەی بەوەش دا: "رەزامەندییەكان بەپێی شوێنی نیشتەجێبوون و كارتی زانیاری و بەپێی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان جیا دەكرێنەوە، پاشان بۆ شارەوانییە پەیوەندیدارەكانیان رەوانە دەكەین و ئەو پڕۆسەیەشمان بەر لە جەژنی رەمەزان دەست پێ كردووە و بەردەوام دەبێت."
سەربەست مەولوود، ئاشكراشی كرد: "لە شارەوانییەكان وردبینیی سوودمەندبوونیان بۆ دەكرێت و بەپێی بوونی زەوی تیروپشكیان بۆ دەكرێت."
هەر فەرمانبەرێك كە ‏8 ساڵ خزمەتی هەبێت و هەر خانەنشینێكیش لە كاتی فەرمانبەریدا سوودمەند نەبووبێت، زەوییەكی 200 مەتری پێ دەدرێت.
بەرپرسەكەی وەزارەتی شارەوانی ئەوەشی راگەیاند: "لە قۆناغی سێیەمدا ناوی زیاتر لە 20 هەزار فەرمانبەر و كارمەندی ناوخۆ هەیە، لەگەڵ چەند وەزارەتێكی جیاواز، هەروەها بۆ یەكەمینجار ناوی هەزاران خانەنشینی شارستانی و سەربازییش لە فەرمانی تەرخانكردنی زەویدا هەیە."
گوتیشی: "لە بەشی ئەمجارەدا بەشێکی ناوی فەرمانبەرانی ئەو فەرمانگە و وەزارتانەش هەیە، کە لە بەشی یەکەم و دووەمدا ناویان نەبووە."
بەرپرسەكەی شارەوانی جەختی كردەوە، لە دوو قۆناغی پێشوودا 260 هەزار فەرمانبەر رەزامەندیی تەرخانكردنی زەوییان لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە بۆ دەرچووە.
ڕۆژی 27ی 03ی 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی، کە سوودمەند نەبوونە و لە رۆژی 31ی 5ی 2024، وەزارەتی شارەوانی رێنوێنیی ژمارە 2ی ساڵی 2024ی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە رۆژنامەی وەقایعی فەرمیی كوردستان بڵاو كردەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه