Kurdistan Press - لەبارەی لیستی مووچەی مانگی چوار زانیاری گەیشت لەبارەی لیستی مووچەی مانگی چوار زانیاری گەیشت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەبارەی لیستی مووچەی مانگی چوار زانیاری گەیشت

لە یەكەم رۆژی دەوامدا یەكە ژمێرییەكان ئاگادار كراونەتەوە، لیستی مووچەی مانگی چوار ئامادە بكەن و بۆ رۆژی پێنجشەم بگاتە گەنجینەكان.

ئەمڕۆ یەكشەم شەشی نیسان، لە سەعات هەشت و نیو، سیستمی پەیرۆڵ بۆ یەكە ژمێریارییەكانی فەرمانگەكان كارا كراوە، پێویستە لە سێ‌ رۆژ لیستی مووچە دابەزێنن.

ئەوەش زانراوە، سەرجەم یەكە ژمێریارییەكان ئاگادار كراونەتەوە پێویستە تا رۆژی پێنجشەم لیستەكە بۆ گەنجینە بەرز كرابێتەوە و وردبینی بكرێت، تا هەفتەی داهاتوو بۆ بەغدا بنێردرێت.

دوێنێ‌ شەو هیوا ئەفەندی سەرۆكی فەرمانگەی تەكنەلۆجیای زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، لە ڕۆژی یەكشەم سیستمی پەیرۆڵ كارا دەكرێت بۆ ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی چوار.

باسی لەوەش كردووە، لە ماوەی دوو بۆ سێ رۆژدا لیستی مووچەی مووچەخۆرانی شارستانی و سەربازی ئامادە دەكرێت و هیچ قورسییەك لە ئامادەكردنی لیستەكەدا نابێت.

زیاتر گوتی، تەنیا لیستی خانەنشینی دەمێنێتەوە، ئەویش لەبەرئەوەی فەرمانبەری نوێ خانەنشین دەبن، بۆیە زوو تەواو نابێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه