Kurdistan Press - شەپۆلێکی بەهێزی باران و هەورە بروسکە دەگاتە هەرێمی کوردستان شەپۆلێکی بەهێزی باران و هەورە بروسکە دەگاتە هەرێمی کوردستان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەپۆلێکی بەهێزی باران و هەورە بروسکە دەگاتە هەرێمی کوردستان

کەشوهەوای کوردستان ڕایگەیاندووە: لە ئێستادا کاریگەریی سەرەکیی شەپۆلەکەی دەریای سوور لەن اوچەکانی باشوور و رۆژئاوای عێراق دەستی پێکردووە کە ھەورەبروسکەی بەھێز و تەرزە و بارانێکی زۆر لەو ناوچانە چالاک بووە و لەچەند کاتژمێری داھاتوودا ناوچەکانی ھەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە و تا سبەیشەو 5/4/2025 بەردەوامی دەبێت و لە سەرجەم ناوچەکان ئەگەری ھەورەبروسکە و بارانی بەخوڕ ھەیە، ھەندێ کات و شوێنیش تەرزەی بەھێز دەبارێت لەگەڵ چالاکبوونی ھەورەبروسکەی توند بەتایبەت لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە کە پێشبینی دەکرێت لەو ناوچانەدا بارانێکی زیاتر ببارێت لەگەڵ ئەگەری دروستبوونی لافاوی خێرا لە کاتی لێزمەباران و تەرزەدا، وە زیادبوونی خێرایی با لەنێوان 15 تا 40کم لە کاتژمێرێکدا و پلەکانی گەرما سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ بە رێژەی 4 تا 6 پلە نزم دەبنەوە.
بە درێژایی کاتەکانی ئەمشەو تا سبەیشەو ھەورەبروسکەکان چالاکن، زۆربەیان بەھێزن، پێویستە ھاووڵاتییان لە شوێنە زۆر بەرزەکان و ئەو شوێن و تەنانەی مەترسیی خاڵیبوونەوەی وزەی کارەبایی بروسکەیان لێدەکرێ نەمێننەوە، بۆ پاراستنی خۆتان لە بەرکەوتن لە بروسکەی بەھێز، وە نزیک ئەو شوێنانە مەبنەوە کە لەکاتی بارانی بەخوڕ بە خێرایی ئاستی ئاو تیایدا بەرز دەبێتەوە وەک چەم و دۆڵەکان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه