Kurdistan Press - شەپۆلێکی باران بەڕێوەیە شەپۆلێکی باران بەڕێوەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەپۆلێکی باران بەڕێوەیە

نوێترین زانیاری لەبارەی بارانبارینی ئەمشەو گەیشت

سالار حاجی عەلی شارەزای کەشناسی رایدەگەیەنێت، شەپۆلێکی باران بارین ڕوو لە ناوچەکانی  عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات .

دەشڵێت، سەرچاوەی ئەم شەپۆلە دوو  نزمە پاڵەپەستۆی چڕ دەریای سپی ناوەڕاست و لە دەریای سور دەبێت.

لەبارەی کاتی بارانبارین دەڵێت، سەرەتای هاتنی ئەم شەپۆلە لە ئێوارەی ئەمڕۆ ڕۆژی 04ی نیسانی ساڵی 2025 هەور دێتە ناوچەکان
لە پەڵە هەور دروست دەبێت دواتر، دەگۆڕێت بۆ هەوری تەنک و هەوری پڕی تەواو ، لەگەڵ ئەوەش دا نمەباران و لەگەڵ ڕۆشتنی کات بارانی بەخۆر دەست پێ دەکات، هاوکات خێرایی بای بارشت زیاد دەکات.

بە گوتەی ئەو شارەزایەی کەشناسی هەندێک جار لەگەڵ کاریگەری بەردەوامی ئەم شەپۆلە ، بارانێکی زۆر و هەورە بروسکەو شەستەباران لە هەندێک ناوچە چڕبوونەوەی هەوری پڕ تەرزە دەبارێت، لافاو لە هەندێک ناوچە دروست دەبێت
لە هەمان ڕۆژە دا واتا ڕۆژی شەممە 05 ی نیسان لە هەر پێنج شارەکەی هەرێمی کوردستان باران بەبڕی جیاواز  دەبارێت ،
هەروەها لە ناوچەکانی گەرمیان بارانی باش دەبارێت.

روونی کردووەتەوە، ماوەی کاریگەری ئەم شەپۆلە تا نیوەی شەوی شەممە لە سەر یەکشەممە بەردەوامی دەبێت ، دواتر شەپۆلەکە دوور دەکەوێتەوە لە سەر ناوچەکان جگە لە هەوری ناوخۆی، لەگەڵ ئەوەش دا ڕێژەی  باران  15بۆ 60 ملیم باران دەبارێت
بەڵام لەبەر گۆڕانکاری خێرا ڕێژەکە کەم بۆ زۆر دەگۆڕێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه