ڕونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی
.گەرمیانەوە
هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەینەوە کە باس لە ڕێگریکردنی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی دەکەن لە کردنەوەی سەنتەری ئۆتیزمی حکومی لە قەزای کەلار،
ئێمە بیناو سەرجەم پێداویستییەکانی سەنتەری ئۆتیزمی حکومیمان لە قەزای کەلار ئامادەکردوە ،
وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی چەندجارێک داوای لە ئەنجومەنی وەزیران کردوە بۆ دامەزراندنی فەرمانبەرو ستافی تایبەت
لە ئێستادا لە هەوڵداین بۆ ئەوەی لە داهاتویەکی نزیکدا سەنتەری ئۆتیزمی حکومی بکەینەوە ، لە چوارچێوەی یاساو ڕێنماییەکان، هەروەک چۆن لە قەزای کفری یەکەم سەنتەری ئۆتیزمی حکومی بە هەوڵی وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان کرایەوەو ئێستا بەباشترین شێوە خزمەتی منداڵانی ئۆتیزم دەکات.
وەڵام بدەوه