Kurdistan Press - پەیامێک لەسەرۆکی حکومەت بەڕێز مەسرور بارزانی پەیامێک لەسەرۆکی حکومەت بەڕێز مەسرور بارزانی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەیامێک لەسەرۆکی حکومەت بەڕێز مەسرور بارزانی

سه‌رۆكی حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان له‌ ساڵیادى جینۆسایدی كوردى فه‌یلی، په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، پێویستە حکوومەتی عێراق، ئەرک و بەرپرسیاریەتی یاسایی و دەستووری خۆی جێبەجێ بکات و بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییانی جێنۆسایدی کوردی فەیلی و جێنۆساید و کۆمەڵکوژییەکانی دیکە ، بە شێوەیەکی شایستە، قەرەبوو بکاتەوە
ده‌قى په‌یامه‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان:
ئەمڕۆ یادی تاوانێکی هۆڤانە، بەرامبەر بەشێکی گرنگی گەلەکەمان دەکەینەوە، کە شاڵاوەکانی جێنۆسایدکردنی کوردی فەیلییە و ڕژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق، بە چەندین قۆناخ ئەنجامیان دا و لە ساڵی 1980 گەیشتە لوتکەی دڕندەیی، كاتێک ڕژێمی پێشووی عێراق،لە پاکتاوێکی نەژادیدا و بە هۆی کوربوونیان، سەدان هەزار کوردی فەیلی لە عێراق دەرکرد و هەزارانیشی بێسەروشوێن کرد و دەستی بەسەر موڵک وماڵ و سامانەکانیاندا گرت وناسنامەی لێسەندن.
لە ( 45 )مین ساڵیادی جێنۆسایدی کوردی فەیلی، دووپاتی دەکەینەوە کە پێویستە حکومەتی عێراق، ئەرک و بەرپرسیاریەتی یاسایی و دەستووری خۆی جێبەجێ بکات و بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییانی جێنۆسایدی کوردی فەیلی و جێنۆساید و کۆمەڵکوژییەکانی دیکە ، بە شێوەیەکی شایستە، قەرەبوو بکاتەوە و موڵک و ماڵە زەوتکراوەکانیان بۆ بگەڕێنێتەوە.
سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردی فەیلی و سەرجەم شەهیدانی کوردستان.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2025/4/4

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا