Kurdistan Press - شەپۆلێكی بەهێزی باران بەڕێوەیە و ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە شەپۆلێكی بەهێزی باران بەڕێوەیە و ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەپۆلێكی بەهێزی باران بەڕێوەیە و ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە

شارەزایەكی كەشناسی رایدەگەیەنێت كە شەپۆڵێكی زۆر باشی بارانبارین بەڕێوەیە و تەواوی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، بگرە لە هەندێك شوێن ئەگەری دروستبوونی لافاویش هەیە.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی رایدەگەیەنێت "درەنگانی شەوی هەینی لەسەر شەممە شەپۆڵێکی زۆر باشی تاوەبارانی بەهێز و هەورەبروسکە و تەرزە تەواوی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، چەقی شەپۆڵەکە دەکەوێته ڕۆژی شەممەوە.
راشیگەیاند: کاریگەری شەپۆڵەکە بە پلەیەک لەسەر ناوچەکانی باشووری هەرێمی كوردستان دەبێت بەتایبەتیش لە کەرکووک و گەرمیان و سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین و لە هەندێك لەو ناوچانە پێشبینی دەكرێت 20 بۆ 40 ملم باران ببارێت، بەهەمانشێوە پێبشینی دەكرێت لە هەندێك لەم ناوچانە بەهۆی بارانی بەخوڕەوە لافاو دروست ببێت.
هەروەها رایگەیاند: لە ڕۆژئاوا و باشووری هەولێریش پێشبینی دەكرێت بارانێكی زۆر باش ببارێت كە بەهۆیەوە ڕووبار و بەنداوەکان دەبووژێنەوە و بڕێکی زۆر ئاو دەچێتەوە ناویانەوە .
شارەزاكەی كەشناسی ئاماژەی بەوەش دا كە لە ناوچەكانی باکوری هەولێر و ئیدارەی سۆران و پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆش ئەگەری نمەباران بۆ بارانی مامناوەند هەیە.
سەبارەت بە پلەكانی گەرماش، جەختی كردەوە كە لە ماوەی شەپۆڵەكەدا پلەكانی گەرما 2 تا 3 پلەی سیلیزی دادەبەزن.
گوتیشی كە كاریگەری شەپۆڵەكە تا درەنگانی شەوی شەممە بەردەوام دەبێت و دواتر بەرەو لاوازبوون دەچێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا