Kurdistan Press - مژدە بۆ فەرمانبەران مژدە بۆ فەرمانبەران | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مژدە بۆ فەرمانبەران

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كورستان ناوی 6 هەزار و 118 فەرمانبەری سەر بە وەزارەتەكەی بڵاو كردەوە كە سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی زەوی نیشتەجێبوون.
وەزارەتەكە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوی كردەوە: دوا بەدواى بڕیارى ئەنجوومەنى وەزیران و دەرچوونى ڕێنماییەكان بە مەبەستى دابەشکردنى زەوى نیشتەجێبوون بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینان،
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بڕیاری دا بە پێکهێنانى لێژنەى تایبەت بۆ هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتى شارەوانى بە پێدانى ڕێنمایی بۆ شێوازى پڕکردنەوەى فۆڕمەکان و چۆنیەتى شیکردنەوەى ڕێنماییەکان.
راشیگەیاند: سەرئەنجام لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 6 هەزار و 118 فەرمانبەر سوودمەند بوون لە وەرگرتنى زەوى بەپێى سنوورى پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.
هەروەها رایگەیاند: گەڕانەوەى ناوى سوودمەندان لەلایەن وەزارەتى شارەوانى بەپێى کارتى زانیارى بووە، واتە کارتى زانیارى بۆتە بنەما بۆ دابەشکردنى زەوییەکان بەسەر سنوورى پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.
تێبینی: بۆ بینینی ناوی ئەو فەرمانبەرانەی كە زەوییان بۆ دەرچووە، كلیك لەسەر ئەم

 

لیستی ناوەکان

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا