گوتەبێژی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان دەڵێت، بەشداریكردنمان لە كابینەی 10ی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەگەرێكی بەهێزە و باس لەوەش دەكات كە حزبەكە دەیەوێت وەزارەتێكی خزمەتگوزاری وەربگرێت.
دوای ئەوەی هەردوو لایەنی سەرەكیی پێكهێنانی حكومەت كە پارتی و یەكێتین دەگەنە ڕێككەوتن، سەردانیكردنی بۆ لای حزب و لایەنە سیاسییەكانی دیكە دەستپێدەكات سەبارەت بە بەشداریكردن یان نەكردنیان لە حكومەت و خواست و ویستەكانیان بۆ كابینەی تازە، لە ئێستاوە بەشێكیان خۆیان یەكلاكردووەتەوە بۆ بەشدارینەكردن و بەشەكەی دیكەشیان پێشەكی ڕایانگەیاندووە كە بەشدار دەبن، بەڵام بە مەرج و داواكاریی خۆیان.
فەرهاد تۆفیق، گوتەبێژی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند: دوای ئەوەی ڕێكارەكانی پێكهێنانی كابینەی تازەی حكومەت لە پەرلەمانی كوردستان ئەنجام دران، ئینجا سەردانە فەرمییەكانی لایەنی سەرەكیی حكومەت بۆ لای لایەنە سیاسییەكان دەستپێدەكات و ئەوكاتە كاتی ئەوە دەبێت كە لایەنەكان بڵێن بەشدار یان بەشدار نابن لە حكومەت و خواست و داواكارییەكانی خۆیان دەخەنەڕوو، بەڵام بۆ ئێمە بەشداریكردنمان لە كابینەی تازەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەگەرێكی بەهێزە.
- ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە ئەوەیە كە حكومەتێكی خزمەتگوزار و لە ئاست ویست و خواستی خەڵكی كوردستاندا بێت، هاوكات بەرنامەیەكی تۆكمەی بەهێزی هەبێت بۆ ئاستی ئەو گوشارانەی لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق كە دەخرێنە سەر هەرێمی كوردستان، ئێمە هەمیشە ڕامانگەیاندووە ئەگەر بەشداربین یاخود نا، حكومەتی هەرێمی كوردستان بە حكومەتی خۆمان دەزانین، لەبەر ئەوەی ئێمە خوێنمان بۆی ڕشتووە.
- دوای ئەوەی شاندی فەرمی دێتە لامان بۆ بابەتی پێكهێنانی حكومەت، ئێمە بەرنامەی خۆمانمان هەیە و بۆ ئێمە خزمەتكردنی خەڵك گرنگە، بۆیە داوای ئێمە ئەوەیە كە وەزارەتێكی خزمەتگوزاری لە كابینەی 10ی حكومەت وەربگرین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان پۆستی وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی پێدرابوو، لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیش توانی كورسییەكی پەرلەمان بەدەستبێنێت و پێشبینی دەكرێت لە كابینەی تازەش جارێكی دیكە پۆستی وەزارەتێكی پێ بدرێت.
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه