وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێم و وەزیری ناوخۆی فەرەنسا پەیوەندییەکانی هەردوولایان لەبارەی ڕێکخراوە تیرۆرستییەکان تاوتوێ کرد.
دووشەممە 31ـی ئاداری 2025، لە چوارچێوەی بەشداریی لە لووتکەی ئاسایشی سنوور لە بەریتانیا، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بغونو ڕیتالیو، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا لە دیدارێکدا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و پلانی هاوبەشی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کرد.
لەو دیدارەدا ڕێبەر ئەحمەد سوپاسی حکوومەت و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانی پێشکەشی وەزیری ناوخۆی فەرەنسا کرد بۆ پەیوەندیی مێژوویی و پاڵپشتی بەردەوامی فەرەنسا لە دۆزی ڕەوای کوردستان لە قۆناغە جیاجیاکانی مێژوودا.
هەروەها وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە گرنگی ڕۆڵی فەرەنسا کرد لە پاڵپشتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ڕووبەرووبوونەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش.
لەلای خۆیەوە وەزیری ناوخۆی فەرەنسا پاڵپشتی حکوومەت و خەڵکی فەرەنسای بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە و ڕۆڵی گرنگی کوردستان لە شەڕی داعش و تیرۆریستان و تۆڕەکانی تاوانکارییەکان بەرز نرخاند.
لووتکەی ئاسایشی سنوور ئەمڕۆ دووشەممە 31ی ئاداری 2025، بە فەرمی دەست بە کارەکانی کرد و دوو ڕۆژ دەخایەنێت. وەزیرانی ناوخۆ و داد و بەرپرسانی ئاسایشی سنووری ژمارەیەکی زۆری وڵاتان تێیدا بەشدا دەبن.
ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە یاوەری ژمارەیەک بەرپرسی حکوومی، لەسەر بانگهێشتنامەی فەرمی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی بەریتانیا، بەشداریی لە لووتکەی ئاسایشی سنوور لە لەندەن کردووە.
وەزیری ناوخۆی فەرەنسا: پاڵپشتی هەرێمی کوردستان دەکەین
11رۆژ پێش ئێستا |
KurdistanPress ![]() |

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
فەرمانى سەرۆک بارزانى گەیشت
1 رۆژ پێش ئێستا
هەواڵی خۆش راگەیاندرا
1 رۆژ پێش ئێستا
ئاسایشی هەولێر توانا سەعیدی دەستگیرکرد
1 رۆژ پێش ئێستا
ئیسرائیل هێلی سوور بۆ تورکیا دانا
1 رۆژ پێش ئێستا
وادەی ناردنی لیستی مووچە بۆ بەغدا راگەیاندرا
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه