کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی هەرێمی کوردستان، ڕەتیدەکاتەوە ئەوان هەولێریان تۆمەتبار کردبێت بە دواکەوتنی پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و بە پێچەوانەوە ستایشی هەوڵەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەکات بۆ دووبارە هەنارکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی "شەرقولئەوسەت"، کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕەخنەی لە حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا و حکومەتی هەرێمی کوردستان گرتووە لەوەی هیچ "پێشنیازێک"یان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت پێشکەش نەکردووە.
كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان "ئەپیکۆر" لە ڕاگەیێنراوێکدا ئەو هەواڵەی ڕۆژنامەکە ڕەتدەکاتەوە لەبارەی ئەوەی کۆمەڵەکەیان هەولێریان تۆمەتبار کردبێت بە دواکەوتنی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت و ڕاشیگەیاند:
- کۆمپانیاکانی ئەندام لە APIKUR دەستخۆشی لە هەوڵەکانی سەرۆکوەزیران بارزانی و سەرکردەکانی تری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ گەڕاندنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی هێڵی بۆڕی عێراق-تورکیاوە کە خۆشگوزەرانی بۆ هەموو عێراقییەکان بەهێز دەکات.
له 25ی ئاداری 2023 بە بڕیاری دادگەی ناوبژیوانیی پاریس ههناردهكردنی نهوتی ههرێمی كوردستان لهڕێگهی بهندهری جهیهانی توركیا ڕاگیرا، کە عێراق لە دژی تورکیا تۆماری کردبوو. لە ماوەی ئەو دوو ساڵە زیانی 24 ملیار دۆلاری بە ئابووری عێراق گەیاندووە.
لەبارەی هۆکاری دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوت، پێشتر مایڵز کاگینز، گوتەبێژی ئەپیکۆر تایبەت بە ئاڤای ڕاگەیاندبوو، کە هیچ ڕێککەوتنێکی نوێیان نییە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت، ئێمە ئامادەین دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان بکەین، بەو مەرجەی مامەڵەکردنی بەغدا لەگەڵ کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی ئەو مامەڵەکردنە بێت کە لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوتی عێراق دەیکەن.
ڕوونکردنەوەیەک لە ئەپیکۆر لەبارەی هەناردە کردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان
2رۆژ پێش ئێستا |
KurdistanPress ![]() |

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
پەیامێکی سەرەخۆشی لە بەرێز مەسرور بارزانییەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
هێرشە گەورەکە دەسپێدەکات
1 رۆژ پێش ئێستا
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق دەکات
1 رۆژ پێش ئێستا
نڕخی ئێستا کارەبای 24 کاتژمێری ئەزموونییە
1 رۆژ پێش ئێستا
دوو شەپۆلی باران بارین بەڕێوەیە
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه