Kurdistan Press - ئەنجوومەنی باڵای فەتوای کوردستان بێ دوو دڵی جەژنی خۆتان بکەن ئەنجوومەنی باڵای فەتوای کوردستان بێ دوو دڵی جەژنی خۆتان بکەن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەنجوومەنی باڵای فەتوای کوردستان بێ دوو دڵی جەژنی خۆتان بکەن

 ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: پێویست ناکات هاووڵاتییان خۆیان دوو دڵ بکەن و سبەی یەکەم ڕۆژی جەژنی رەمەزانە و مانگی شەوال بینراوە.

شەممە، 29ـی ئاداری 2025، عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، گوتەبێژی یەکیتی زانایانی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند:  سبەی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە و پاڵپشت بە بۆچوونی گشتیی زانایان لەو بوارەدا بەپێی زانستی فەلەکناسی ئێستا مانگی شەوال پەیدابووە، بۆیە هیچ پێویست ناکات هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دوو دڵ بن.
گوتەبێژی یەکێتی زانایان گوتیشی: دیاریکرنی بۆنە شەرعییەکان بەشێکە لە سیاسەتی دەوڵەت بە ڕاوێژ لەگەڵ پسپۆڕان و کاری تاکەکەسی نییە.
گوتەبێژی یەکێتی زانایان باسی لەوەشکرد، هەندێک وڵاتی نزیک لە عێراق و هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاندووە: مانگی شەوال بینراوە و هەرێمی کوردستان شوێن ئەو وڵاتانە کەوتووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا