Kurdistan Press - هاوڵاتیان لەبارەی بەشەخۆراکی مانگانە ئاگاداردەکرێنەوە هاوڵاتیان لەبارەی بەشەخۆراکی مانگانە ئاگاداردەکرێنەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هاوڵاتیان لەبارەی بەشەخۆراکی مانگانە ئاگاداردەکرێنەوە

لەگەڵ ئەوەی پێشتر میدیاكانی عێراق وەها بڵاویان كردەوە، كە لە مانگی رەمەزاندا بەشەخۆراكی تایبەت دەدرێت، بەڵام بەرپرسێكی وەزارەتی بازرگانی ئاشكرای دەكات، ئەمساڵ هیچ بەشەخۆراکێكی تایبەت بە مانگی ڕەمەزان نەبوو.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان،  راگەیاند: "ئەمساڵ هیچ بەشەخۆراکێكی تایبەت بە مانگی ڕەمەزان نەبوو، وەك ئەوەی لە ساڵانی پێشوودا هەبوو."

لە دوو ساڵی ڕابردوودا بۆ مانگی ڕەمەزان نیشاستە، مەعكەرۆنی، ئاردی سفر و شەعرییە و هێلكە لە رێگەی بریكارەكان دابەش دەكران.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ئاماژەی بەوەش دا: "ئەمساڵ رەمەزان تەنیا ئەوە هەبوو، كە بەشەخۆراکی مانگی یەک لە ڕەمەزاندا دابەش کرا و بۆ بەشەخۆراكی دووەمیش ئامادەکاریی کۆتایی هات."

گوتیشی: "بەشەخۆراکی دووەم و بەشەئاردی سێیەمی ئەمساڵ بڕیاری دابەشکردنی دەرچووە و ڕێکارەکانیش بۆ دابەشکردنی لە ڕێگەی بریکارەکان دەستی پێکردووە.

مادەكانی بەشەخۆراكی دووەم پێکهاتووە لە (سێ کیلۆ برنج، یەک کیلۆ شەکر، 400 گرام دۆشاو، یەک لیتر زەیت، نیو کیلۆ نیسک، نیو کیلۆ ئاری نۆک).

پێشتر میدیاكانی عێراق بانگەشەی ئەوەیان دەكرد، كە بەشەخۆراكی رەمەزان چەند مادەیەك لەخۆ دەگرێت، بەڵام ئەو بانگەشەیە راست نەبوو.

نەوزاد شێخ كامیل، ئاشكراشی كرد، ئەوەی لەنێو رەمەزانی ئەمساڵ لە بریكارەكان دابەش كراوە، بەشەخۆراكی مانگی یەكە، كە بریتییە لە برنج و زەیت و شەكر و نۆك و لەتكەنۆك و فاسۆلیا و نیسك و دۆشاوی تەماتە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه