Kurdistan Press - هەواڵێکی خۆش بۆ هاوڵاتیانی سلێمانی گەیشت هەواڵێکی خۆش بۆ هاوڵاتیانی سلێمانی گەیشت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەواڵێکی خۆش بۆ هاوڵاتیانی سلێمانی گەیشت

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رای گەیاند، كاركردن لە شەقامی 100 مەتری بەردەوامە و ئەمشەو دەست كرا بە تێكردنی كۆنكرێت.

ئەمڕۆ شەموو 29ـی ئادار، شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا دەڵێت، بە سەرپەرشتیی تیمی ئەندازیاریی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەموو، دەست بە كاركردن لە یەكتربڕی ژمارە 11 لە شەقامی 100 مەتری كرا كە دەكەوێتە تاسڵووجە.

دەشڵێت كە یەكتربڕەكە، دەبێتە گەورەترین یەكتربڕ لە شاری سلێمانی كە بەشێوەی دایرێكشناڵ دیزاین كراوە، بە سێ ئاستی بەرزی لە چوار پرد پێكهاتووە  A,B,C,D، پردیD  كە لە ئاراستەی سلێمانی بۆ كەركووك گەڕانەوەیە بۆ ئاراستەی سلێمانی، بە درێژایی 105 مەتر و پانیی 14 مەتر، دوای چێككردنەوەی هەموو لایەنە تەكنیكی و ئەندازیارییەكانی لە رۆژی هەینیدا، بەرەبەیان دەست كرا بە تێكردنی كۆنكرێت كە سەرووی هەزار مەتر سێجا دەبێت و نزیكەی 12 سەعات دەخایەنێت.

شەقامی 100 مەتریی سلێمانی، حەوت یەكتربڕ، پێنج ئەندەرپاس، یەك ئۆڤەرپاس، 67 ئاوبارەی كۆنكرێتی و پردێك لەخۆ دەگرێت.

كابینەی نۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، خەونی خەڵكی سلێمانیی هێنایە دی و دوای 12 ساڵ لە وەستانی كارەكانی، جارێكی تر دەست كراوە بە دروستكردنی ئەو پڕۆژە گرنگە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه