باڵیۆزی ئێران لە عێراق وەڵامی داواکارییەکەی ترەمپ دەداتەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرووپی حەشدی شەعبی
محەممەد کازم سادق، باڵێۆزی ئێران لە عێراق گوتی: پەیامەکەی ترەمپ بۆ تاران داوای هەڵوەشاندنەوە یان پەکخستنی گرووپی حەشدی شەعبی لەخۆگرتبوو کە ئەمەش لای ئێمە قبوڵ نییە.
لە درێژەی قسەکانیدا باڵیۆز گوتی: بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی گرووپی حەشدی شەعبی بڕیارێکی عێراقییە، منیش پێموایە مەحاڵە، هەروەها دانوستان سەبارەت بە مووشەکی بالیستیش ڕەت دەکەینەوە.
لای خۆیەوە محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند "وڵاتەکەی هیچ داواکارییەکی لە ئەمەریکاوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرووپی حەشدی شەعبی پێنەگەیشتووە."
لە میانی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە "هیچ لایەنێک ناتوانێت عێراق ناچار بکات کۆتایی بە ئەرکی گرووپی حەشدی شەعبی بهێنێت".
لای خۆیەوە عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرای کرد، وڵاتەکەی وەڵامی ئەو نامەیەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکای داوەتەوە کە تێیدا داوای لە تاران کردووە، بەشداری دانوستانەکان بکات سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
عراقچی بە هەواڵدەریی فەرمیی ئیرنا دەڵێت: وەڵامی فەرمی ئێران بۆ پەیامەکەی ترەمپ ڕۆژی چوارشەممە بە شێوەیەکی گونجاو لە ڕێگەی سەڵتەنەتی عومانەوە نێردراوە.
ڕوونیشی کردەوە "ئەم وەڵامە فەرمییە نامەیەک لەخۆدەگرێت تێیدا تێڕوانینەکانمان لەسەر دۆخی ئێستا و پەیامەکەی ترەمپ بە تەواوی ڕوون کراونەتەوە و بە لایەنی بەرامبەر گەیاندراوە".
عراقچی دەشڵێت: سیاسەتی تاران بەردەوامە لە دوورکەوتنەوە لە دانوستانی ڕاستەوخۆ لە ژێر سیاسەتی زۆرترین فشاردا.
لەلایەکی دیکەوە ئێوارەی پێنجشەممە ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمەریکی ئاشکرایکرد، عومان ئەمەریکای لەو پەیامانەی لە ئێرانەوە پێگەیشتووە ئاگادارکردۆتەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئەکسیۆس ڕایگەیاند " عومان ئەمەریکای لەو وەڵامانەی بەدەستی گەیشتووە ئاگادار کردووەتەوە و ئاماژەی بەوەش دا، عومانییەکان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، پەیامی ئێران دەگەیەننە کۆشکی سپی.
پێنجشهممه، 20ـی ئاداری 2025، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران له لێدوانێكی بۆ كهناڵی فهرمی وڵاتهكهی گوتی، بانگهشهی ئهوه دهكرێت نامهكهی دۆناڵد ترهمپ، سهرۆكی ئهمهریكا كه بۆ عهلی خامنهیی، ڕێبهری كۆماری ئیسلامیی ئێرانی ناردووه، دهرفهتێكی باشه، بهڵام له بری ئهوهی دهرفهت بێت "له ههڕهشه نزیكتره."
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگهیاند، سهرقاڵی لێكۆڵینهوه و لێوردبوونهوهی نامهكهن و بهم زووانه به فهرمی وهڵامی دهدهنهوه.
7ـی ئاداری 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز، ڕایگەیاند "لە بارەی ڕێککەوتن لەسەر پرسی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، نامەیەکی بۆ عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانی ناردووە."
دۆناڵد ترەمپ گوتی: لە نامەکەدا هیوام خواست کە بێن دانوستاندن لە بارەی پرسی ئەتۆمی بکەن، چونکە ئەمە تاکە ڕێگەیە کە بۆ ئێران باش بێت.
ترەمپ ڕاشیگەیاند، بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادەن، چەکێکی تری ئەتۆمی دروست ببێت.
سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەشی دا، ئێران بۆ چارەی ئەو پرسە، دوو ڕێگەی لە بەردەستە، ئەوانیش یان لە ڕێگەی سەربازییەوە دەبێت، یانیش بەشێوەی ڕێککەوتن. گوتیشی: من ڕێگەی ڕێککەوتنەکەم پێ باشترە، چونکە نامەوێت ئازاری ئێران بدەم.

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان
KurdistanPress
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ستایشی وەزارەتی ئەوقاف دەکرێت
1 رۆژ پێش ئێستا
لە ڕۆژی جەژن مۆڵەت بە 52 سزرادراو درا
1 رۆژ پێش ئێستا
مانگی دووشەوە لە ئاسمانی كوردستان بە ڕوونی دەرکەوت
1 رۆژ پێش ئێستا
کەش و هەوای دووەم ڕۆژی جەژن بڵاوکرایەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
هەواڵێکی خۆش بۆ فەرمانبەران
1 رۆژ پێش ئێستا
رۆژئاوای کوردستان: پابەندی بڕیارەکانی حکومەتی نوێی سووریا نابین
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه