ڕوونکردنەوەیەک لەوەزارەتی دارایی و ئابووری / بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری.
درۆیەکی شاخدار….
لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق بەناوی (وەزیرە ئەحمەد سورچی) بابەتێکی لەسەر خەرجکردنی پارەی هەڵمەتی کوتانی سورێژەی تێکەڵاو لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە بە بڕی ( ١،٠٧٥،٩٢٦،٠٠٠ ) یەک ملیار و حەفتا و پێنج ملیۆن و نۆسەد و بیست و شەش هەزار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو بڕە پارەیە لە بەغداوە بۆ هەرێم خەرج کراوە ، بەڵام لە هەرێمی کوردستان خەرج نەکراوە.
هەرچەندە پێشتریش لەسەر ئەم بابەتە ڕوونکردنەوەی پێویستمان داوە، بەڵام لە پێناو خستنەڕووی ڕاستییەکان و بەلاڕێدا نەبردنی ڕای گشتی بەپێویستمان زانی ئەم ڕاستیانە بخەینە ڕوو.
١- ئاماژە بەنووسراوی ژمارە ( ١٩٠٦٧٧ ) کە لە ( ٢٠٢٤/١٠/٨ ) لەفەرمانگەی بوودجە لە وەزارەتی دارایی عێراق دەرچووە و تیایدا هاتووە بە گواستنەوەی گوژمەی تەرخانکراو (المناقلە) بەبڕی ( ٩،٠٩٠،٧٦٥،٠٠٠ ) نۆ ملیار و نەوەد ملیۆن و حەوتسەد و شەست و پێنج هەزار دینار لە نێوان (موازنة ألأبواب) ( ٤٠/٩/٥ ) لە فەرمانگەی بوودجە بۆ فەرمانگەی ژمێرکاری تایبەت بە هەڵمەتی کوتان لە سەرتاسەری عێراق.
٢- پشکی هەرێمی کوردستان لەو هەڵمەتە بریتییە لە ( ١،٠٧٨،٢٩٤،٠٠٠ ) یەک ملیار و حەفتا و هەشت ملیۆن و دووسەد و نەوەد و چوار هەزار دینار کە لە سێ بڕگەدا خۆی دەبینێتەوە لەوانە ( پاداشتی تیمەکان و کرێی هاتووچۆ و خەرجی هاتووچۆ ).
٣- پێویستە ئەو پەرلەمانتارە و هاوشێوەکانی بەئاگابێنەوە تەرخانکردن جیاوازە لە تەمویل کردن، هێشتا یەک دیناری ئەو پارەیەی تەرخانکراوە لەلایەن فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی عێراقەوە نەخراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان، دوای بەدواداچوونی بەردەوامی تیمی تەکنیکیمان لەبەغدا، لەلایەن فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی عێراقەوە پێیان ڕاگەیەندراوە کە ئەو پارەیە لەسەر بوودجەی ساڵی ٢٠٢٥ خەرج دەکرێت.
٤- وەک وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان دووپاتی دەکەینەوە لەگەڵ ناردنی ئەو بڕە پارەیە لە بەغداوە ڕاستەوخۆ دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی تەندروستی تا بەسەر تیمەکان دابەش بکرێت.
بەبیر ئەو پەرلەمانتارە و هاوشێوەکانی دەهێنینەوە لە بری درۆی شاخدار و بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست باشتر بوو بەشێوەیەکی پیشەییانە بەدواداچوونیان بۆ دۆسیەکە بكردایە و لەگەڵ نوێنەرانی تری کورد لە بەغداد فشاریان بۆ خەرج کردنی ئەو شایستانە بکردایە کەماوەیەکی زۆرە دواکەتووە.
هاوپێچ ؛ نووسراوی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ و خشتەی خەرجی هەڵمەتی کوتان بەپێی پارێزگاکان.
وەزارەتی دارایی و ئابووری/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری.
٢٠٢٥/٣/٢٧
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
پەیامێک لە عەلی زەیدییەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
هاوڵاتییان ئاگاداردەکرێنەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
پشکی هەرێمی کوردستان دیاریکرا
1 رۆژ پێش ئێستا
ترەمپ هاتە دەنگ
1 رۆژ پێش ئێستا
ترەمپ ، پێشنیازەکەی ئێرانی ڕەتکردەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
لە عێراقەوە گومانیان هەیە لە کشانەوەی ئەمریکا
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه