وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، تكایە بۆ زۆركردنی بینەر و فۆڵۆوەر، بەدوای ڕووداوەكانی كوشتن مەكەون، بەڵكو بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بەدوای ئەو ڕووداوانە بكەون.
ئەمڕۆ پێنجشەم 27ـی ئادار، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، ڕاگەیاندن وەك پێناسەی خۆی دەسەڵاتی چوارەمە، لە چوارچێوەی ئەو دەسەڵاتە ڕێزی لێ گیراوە، حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش پابەندە بە ئازادیی ڕادەبڕین و گەیشتن بە زانیارییەكان بۆ هەموو رۆژنامەنووسان.
زیاتر گوتی، ئەو یاسایانەی لە پەرلەمان و حكوومەتی هەرێمی كوردستان كاریان لەسەر دەكرێت، ئەو دەرفەتەی بۆ ڕاگەیەندنەكان ڕەخساندووە، هەروەها ڕۆڵی ڕاگەیاندن زۆر گرنگە كە هەم ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی بپارێزێت، هەمیش زانیاریی پێویست بگەیەنێتە كۆمەڵگە.
روونی كردەوە، پرسیارەكە ئەوەیە دەبێت بە چ شێوازیك ڕووماڵی ئەو بابەتانەی كوشتنە بكرێت، كەسمان دژی ئەوە نەبووین كە ڕاگەیاندن باسی ئەو ڕووداوانەی ڕۆژانی ڕابردوو بكات، بەڵام دیاردە نەشازەكان بخرێتە بەر دیدی هەموو لایەك بۆ ئەوەی دووبارە نەبنەوە.
"داوامان لە ڕاگەیاندنەكان ئەوەیە، تكایە بۆ زۆركردنی بینەر و فۆڵۆوەر بەدوای ڕووداوەكانی كوشتن مەكەون، بەڵكو بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بەدوای ئەو ڕووداوانە بكەون، تكایە ڕۆڵی پۆلیس و داواكاری گشتی و پزیشكی دادوەری مەبینین، یان لە بەرنامەكانتان بە ڕاستەوخۆ لەگەڵ تاوانباران قسە مەكەن، چونكە دەبێتە ڕێگەخۆشكەر بۆ ئەوەی تاوانبار پاساو بۆ تاوانەكەی بهێنێتەوە"، رێبەر ئەحمەد وای گوت.
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ترەمپ قسەی نوێ هەیە
1 رۆژ پێش ئێستا
ترەمپ ڕێککەوتن رادەگەینێت
1 رۆژ پێش ئێستا
سبەینێ ئەمانە مووچە وەردەگرن
1 رۆژ پێش ئێستا
فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکا کەوتە خوارەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
ئێران بڕیاری دا
1 رۆژ پێش ئێستا
عەلی زەیدی بریارە قورسەکەی دا
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه