بەپێی زانیاریی تیمی پرۆژەی (هەژماری من)، لە ماوەی سێ ڕۆژدا مووچەی هەموان دەدرێت، پێویست ناکات هیچ مووچەخۆرێک سەردانی ATM بکات تاوەکوو لە ڕێگەی مۆبایلەکەیەوە کورتەنامەی بۆ نەچێت.
بەپێی زانیارییەكان كە لە تیمی پرۆژەی (هەژماری من)ەوە بە دەستی گەیشتووە: "تەنیا ئەو فەرمانبەر و مووچەخۆرانه دەبێ سەردانی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە بکەن، کە نامەیان بۆ چووە، یان لە خشتەکانی ئێمە هەبێت، کە ڕۆژانە بڵاوی دەکەینەوە."
جەختیان کردەوە: "نامانەوێ خەڵک تووشی ئەو هەڵەیە بن و بچنه پێش ئامێرەکانی ATM، چونکە لەو حاڵەتەدا فشار دروست دەبێت و کێشە بۆ ئەوانەش دروست دەکرێ، کە نۆرەیانە."
تیمی پرۆژەی (هەژماری من) ئاشکراشی کرد: "بۆ مووچەی مانگی سێ زیاتر لە 330 هەزار مووچەخۆر مووچەیان لە ڕێگەی کارتی هەژمارەوە وەردەگرن، ئێمە ئەوانەمان دابەشی سەر سێ ڕۆژ کردووە و بۆ پێش جەژن مووچەی هەموان بەردەست دەبێ."
لە مووچەی مانگی شوبات 300 هەزار فەرمانبەر و مووچەخۆر لە ڕێگەی (هەژماری من) مووچەیان وەرگرت.
دووپاتیان کردەوە، بەش بەش پارە دەخرێتە سەر هەژماری مووچەخۆران، پێویست ناکات هیچ مووچەخۆرێک سەردانی ATM بکات، تاوەکوو لە ڕێگەی مۆبایلەکەیەوە کورتەنامەی بۆ دەچێت.
550 ئامێری ڕاکێشانی پارە لە 200 شوێنی جیاجیای هەرێمی كوردستان هەن و مانگانەش ژمارەیان زیاد دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی تیمی (هەژماری من) : ئامێرەکان سەرجەمییان لە دوێنێوە پڕکراونەتەوە و ڕۆژانە لەکاتی مووچەشدا پڕدەکرێنەوە، مووچەخۆران تەنیا دەبێت ئەوکاتە سەردانی ئامێرەکان بکەن کە نامەیان پێگەیشت کە مووچەکەیان دابەزیووە، چونکە ئەگەر زووتر بچن پارەیان پێ نادرێت.."
بەپێی زانیارییەکان، تاوەكوو ئێستا 732 هەزار فەرمانبەر و مووچەخۆر لە پڕۆژەی (هەژماری من) تۆمار كراون، 405 هەزار كارتی بانك دابەش كراون و 330 هەزار مووچەخۆریش کارتەکەیان کارایە.
ئاگاداریەک بۆ فەرمانبەران لەبارەی مووچە هات
25رۆژ پێش ئێستا |
KurdistanPress ![]() |

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
نڕخی زێڕ فڕی
ئەمرۆ
وەڵام بدەوه