دوای ئەوەی ئاگادار کراینەوە کە لە گەڕەکی (هەولێری نوێ) ڕووداوێکی سووتان و هەڵکوتانە سەر ماڵێک ڕووی داوە، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداو.
بە گوتەی خاوەن ماڵەکە، کەسێک هاتووەتە سەر ماڵیان و دزی لێ کردوون و لە ئافرەتی ماڵەکەی داوە و پاشان ماڵەکەی سووتاندووە.
پاش لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس، بۆمان دەرکەوت کە تۆمەتبار کوڕی ماڵەکەیە و دوای ئەوەی ماڵەکەی سووتاندووە و لە دایکی داوە و ملوانکەی زێڕی ملی دایکی پچڕاندووە و دزیویەتی، پاشان لە کۆڵانی خۆیان داوای هاوکاریی کردووە کە ماڵەکەیان سووتاوە، بۆئەوەی تاوانەکەی بشارێتەوە، بەڵام لە ماوەی کەمتر لە چەند کاتژمێرێکدا تۆمەتبار ئاشکرا کرا.
لە ئێستادا تۆمەتبار بە بڕیاری بەڕێز دادوەی لێکۆڵینەوە دەستگیر کراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و دانیشی بە تاوانەکەیدا ناوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەش بەردەوامە.
ڤیدیۆ
#ڕاگەیاندنی_بەڕێوەبەرایەتی_پۆلیسی_پارێزگای_هەولێر
وەڵام بدەوه