Kurdistan Press - پەیامێک لە وەزارەتی دارایی لەبارەی مووچە گەیشت پەیامێک لە وەزارەتی دارایی لەبارەی مووچە گەیشت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەیامێک لە وەزارەتی دارایی لەبارەی مووچە گەیشت

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پشتڕاستی كردەوە كە تەمویلی مووچەی مانگی ئادار لەلایەن بەغداوە كراوە و لە سبەیەوە دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت. 

وەزارەتەكە رای گەیاندووە كە كەمێك لەمەوبەر بڕی 954 ملیار و 880 ملیۆن و 467 هەزار وەك تەمویلی مووچەی مانگی ئاداری مووچەخۆران و فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی كوردستان، لەلایەن وەزارەتی دارایی حكوومەتی فیدراڵەوە خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق. 

ئاماژە بۆ ئەوەیش كراوە كە سبەی پێنجشەم دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئادار دەكرێت، ئەو مووچەخۆرانەی لە ڕێگەی پڕۆژەی هەژماری منەوە مووچە وەردەگرن، ڕاستەوخۆ پارە دەخرێتە سەر هەژمارەكانیان و لەڕێگەی كورتەنامەوە ئاگەدار دەكرێنەوە.

هەروەها ئەو مووچەخۆرانەی بەشێوەی كاش مووچە وەردەگرن، دوای گواستنەوەی پارە بۆ بانكەكان، لە كەمترین ماوەدا ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشكردنی مووچەكانیان دەكرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه