Kurdistan Press - میدیاكانی سلێمانی رووماڵی كوشتن بكەن دەدرێنە دادگا میدیاكانی سلێمانی رووماڵی كوشتن بكەن دەدرێنە دادگا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

میدیاكانی سلێمانی رووماڵی كوشتن بكەن دەدرێنە دادگا

داواكاری گشتیی سلێمانی رای گەیاند، هەر كەناڵ و میدیایەك هەواڵی كوشتن رووماڵ بكات، رووبەڕووی رێككاری یاسایی دەبێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەم 26ـی ئادار، بەپێی نووسراوێكی فەرمانگەی داواكاریی گشتیی سلێمانی كە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبیری كردووە و تێیدا هاتووە، زۆر لە كەناڵەكان لە كاتی رووماڵكردنی رووداوێك بەتایبەت كوشتن، بەبێ رەچاوكردنی ئیتیكی كاری رۆژنامەوانی و یاسا كارپێكراوەكان، زانیاریی ناڕاست بڵاو دەكەنەوە.

ئاماژەی بەوەش كردووە، ئەم كارە كاریگەریی لەسەر دەروونی هاووڵاتییان، رەوتی لێكۆڵینەوەكان و ئاراستەكردنی رای گشتی دەبێت.

داواشی كردووە، دەزگاكانی راگەیاندن پابەندبن بە خۆبەدوورگرتن لەو جۆرە هەواڵانە، بە پێچەوانەوە رێكاری یاساییان لە دژ دەگیرێتەبەر. 

ئەوە لە كاتێكدایە بەشێكی زۆری هاووڵاتییان لە رابردوودا داواكار بوون، رووماڵی پێشوەختە و شیكردنەوە لەلایەن رۆژنامەنووسان بۆ كێشە كۆمەڵایەتی و كوشتنەكان رابگیرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه