Kurdistan Press - لەبارەی مووچەی مانگی سێ زانیاری هات لەبارەی مووچەی مانگی سێ زانیاری هات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەبارەی مووچەی مانگی سێ زانیاری هات

وەزارەتی دارایی ڕایدەگەیەنێت، تیمەکەیان هەموو کارەکانی تایبەت بە مووچەیان تەواو کرد، ئێستا ماوەتەوە وەزیری دارایی عێراق واژۆی ناردنی تەمویل بکات، دەشڵێت: "هەموو هەوڵێک دەدرێ تاوەکوو پێش جەژن مووچەی هەموو مووچەخۆران بدرێ."
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند: "تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی ئێمە لە بەغدا ئیشەکانی خۆیان تەواو کرد و وردبینی تەواو کرا، ئەم مانگە کەمترین تێبینی لەسەر لیستی مووچە هەبوو، لیستەکە زۆر باش ئامادە کرابوو."
ئاماژەی بەوەش دا: "ئێمە چاوەڕوانین وەزیری دارایی عێراق واژۆ لەسەر تەمویلی مووچە بکات، تاوەکوو ئەو ئیمزا نەکات تەمویل ناکرێ."
ماوەی شەش ڕۆژە تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی سێ لە بەغدان.
سەرچاوەکەی دارایی ئاشکرای کرد: "تیمی تەکنیکی نووسراوەکانی تەمویل کە حەوت جۆر نووسراون، هی خانەنشین، فەرمانبەری مەدەنی، سەربازی و چاودێرێی کۆمەڵایەتین، هەمووی ئامادە کراون، بۆ ئەوەی کاتێ بڕیاری خەرجکردن دەرچوو، ڕێکارەکان تەواو بکرێن."
جەختی کردەوە: "هەموو هەوڵێک دەدرێ تاوەکوو پێش جەژن مووچەی هەموو مووچەخۆران بدرێ، ئەمەش ئەمڕۆ و سبەی ڕوون دەبێتەوە."
دوێنی لە ڕاگەیاندراوێکدا، وەزارەتی دارایی بڵاوی کردەوە: "تیمی دارایی لەگەڵ فەرمانگەی بودجە و ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ لە قۆناغی تەواوکردنی ڕێکارەکانی وەرگرتنی تەمویلی مووچەی مانگی ئادارن، سەرجەم ڕێکارەکان لە قۆناغی کۆتاییدان و چاوەڕێ دەکرێت لە نزیکترین کاتدا تەمویلی مووچەی مانگی ئادار لەلایەن وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵەوە بخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتمان."
دوێنێ شێروان دووبەردانی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند: "لە دارایی فیدراڵ زانیاریمان وەرگرتووە، تاوەکوو ڕۆژی پێنجشەممە، مووچەی هەموو فەرمانگە و دامەزراوەکانی عێراق و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەدرێت."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه