Kurdistan Press - ئەمشەو ئەگەری دروستبوونی شەختە هەیە ئەمشەو ئەگەری دروستبوونی شەختە هەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمشەو ئەگەری دروستبوونی شەختە هەیە

ئەمشەو لە هەرێمی کوردستان ساردترین شەوی بەهاری ئەمساڵ دەبێت و لە چەند ناوچەیەک پلەکانی گەرما دەگاتە چەندین پلەی ژێر سفری سەدی و دیاردەی شەختە روو دەدات.
ئەمشەو شەممە 22/3/2025، هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: "درەنگانی ئەمشەو شەممە لەسەر یەکشەممە لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەری ئەو بارستە هەواساردەی کە له ڕۆژی هەینییەوە ڕوویکردۆتە وڵاتانی شام و باکووری کوردستان و هەرێمی کوردستان، پلەکانی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک و ئیدارەی سۆران و بەشێک لە ناوچەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین و ناوچەکانی باکووری خۆرهەڵاتی پارێزگای سلێمانی لە ژێر سفری سیلیزییەوە دەبێت."
ئاماژەشی بەوە داوە: "ئەگەری دروستبوونی دیاردەی زوقم (شەختە) هەیە و دەیبەستێت، ساردترین ناوچەی هەرێمی کوردستانیش ناوچەکانی سنووری ئیدارەی سۆرانە لە ناحیەی حاجی ئۆمەران پلەکانی گەرما 7- بۆ 8- پلە لە ژێری سفرەوە دەبێت له هەندێ ناوچەش 11- تۆمار دەکات."
ئەوەشی خستووەتە روو: "کاریگەری ئەو بارستە هەوا ساردە لە ڕۆژی دووشەممەوە بەرەو لاوازبوون دەچێت پلەکانی گەرما 4 تا 5 پلە بەرز دەبێتەوە."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا