ئهمڕۆ (شهممه 22ى 3ى 3025) ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق ڕایگهیاند، لەم ھەفتەیەدا کێشەی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی كوردستان کۆتایی پێدێت و دەست بەھەناردەکردنەوەی نهوت دەکرێتەوە و کێشەكە چارەسەر دەکرێت.
د. سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق، بۆ (ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان) گوتی، "کۆتایی ھەفتەی ڕابردوو لهگهڵ شاندی وەزارەتی نەوتی عێراق قسهمان له بارهی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی كوردستان کرد".
له كۆبوونهوهكهدا و له خاڵی یەکەم، قهسهمان لەبارەی 16 دۆلاری تێژووى ههر بهرمیلێك نهوت بۆ کۆمپانیا نەوتییەکانی ھەرێمی کوردستان کرد، کێشەی لەسەرە ئەویش پێویستە گەرەنتی ھەبێت مانگانە بۆیان خەرج بکرێت.
خاڵی دووەم، ئەو قەرزەی ھەیە چارەسەر بکرێت و پرسی دانانی ڕێژەی ھەناردەی نەوت ئەویش دیاری بکرێت و لەگەڵ تورکیاش ئەوە چارەسەر کراوە، بهڵام ئەوەی ئێستا کێشەی لەسەرە ئەوەیە ھەرێمی کوردستان بۆ پێداویستی و بهكارهێنانى ناوخۆیی چەندی پێویستە، چونكه پێشتر ژمارەیەکیان دیاری كردبوو دەبێت زیاد بکرێت بەھۆی زیادبوونی پێداویستی ناوخۆیی، بۆیە گفتووگۆ بەردەوامە لە نێوان شاندی ھەرێم و عێراق و بڕیارە ئەم ھەفتەیە بگەنە ئەنجامی کۆتایی و دەست بە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم بکرێتەوە، گوتیشی: "وڵاتە زلھێزەکان بەتایبەت ئەمەریکا زۆر سوورن لەسەر ئەوەی دەست بهههناردهكردنهوهى نهوتى ههرێمی كوردستان بكرێتهوه، بۆیه بڕیارە ئەم ھەفتەیە ههردوولا بگەنە ڕێککەوتن".
ڕۆژی هەینی 21ی ئاداری 2025، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و مایکل واڵتز ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا، بە تەلەفۆن قسەیان کرد.
سەرۆکی حکوومەت و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا گفتوگۆیان لەبارەی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ئەمەریکا کرد.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی كوردستان لە زووترین کاتدا. هەروەها دووپاتیان کردەوە کە پێویستە لە نزیکترین کاتدا، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەست پێبکاتەوە.
لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، پێشهات و گۆڕانکارییە خێراکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گرنگی پاراستنی سەقامگیری ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
کاتی هەناردە کردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندرا
30رۆژ پێش ئێستا |
KurdistanPress ![]() |

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
نڕخی زێڕ فڕی
ئەمرۆ
لیستی مووچە ئامادەیە
1 رۆژ پێش ئێستا
پارتی و یەکێتی ڕێککەوتن
1 رۆژ پێش ئێستا
هەورە بروسکەو تەرزە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه