Kurdistan Press - ڕێژەی زەکاتی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە ڕێژەی زەکاتی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕێژەی زەکاتی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە

گوتەبێژی یەكێتیی زانایانی كوردستان رای گەیاند، زەكاتی ئەمساڵ نزیكەی 13 ملیار دینار دەبێت، بەڵام بەداخەوە رەنگە لەم سەردەمە كەمتر مەبەستە باڵاكانی شەریعەت لە بەجێگەیاندنی زەكات بێنەدی، لەبەرئەوەی پارەیەكی زۆری زەكات و سەرفیترە هەیە، بەڵام بە شێوازێكی شایستە لێك نادرێت و كۆ ناكرێتەوە

مەلا عەبدوڵا شێركاوەیی گوتەبێژی یەكێتیی زانایانی كوردستان رای گەیاند، زەكات پایەیەكە لە پایەكانی ئیسلام، بەپێی ئایەت و فەرموودە لەسەر ساڵی دووەمی كۆچی، لەسەر مسوڵمانان فەرز كراوە و 82 جار لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە.

دەشڵێت، زەكات بریتییە لەو ئەندازە دیاریكراوە لە پارە، زێڕ و زیو، ئاژەڵ، میوە و دانەوێڵە و ماڵی بازرگانی و هتد... بە دوو مەرجی سەرەكی كە بریتییە لە گەیشتنە ئەندازەی زەكات و سووڕانەوەی ساڵێكی تەواو بەسەر ئەو ئەندازەیە، پێویستە بدرێتە هەژاران. هەروەها مەرجی واجببوونی زەكات ئەوەیە زەكاتدەرەكە مسوڵمان بێت، ئازاد بێت و ماڵەكەش لەو شتانە بێت كە زەكاتی لێ دەكەوێت، بگاتە ئەندازەی دیاریكراوی زەكات و خاوەنداری ماڵەكەی هەبێت.

باس لەوەش دەكات، بەداخەوە رەنگە لەم سەردەمە كەمتر مەبەستە باڵاكانی شەریعەت لە بەجێگەیاندنی زەكات بێنەدی، لەبەرئەوەی پارەیەكی زۆری زەكات و سەرفیترە هەیە، بەڵام بە شێوازێكی شایستە لێك نادرێت و كۆ ناكرێتەوە، بۆ ئەوەی بتوانرێ زۆرترین سوود بگەیەنێت.

ئاماژە بەوەش دەكات، بەپێی خەمڵاندن ئەمساڵ پتر لە 13 ملیار دینار زەكاتی سەرفیترە و فیدیە لە كوردستان هەیە، چونكە بەپێی ئاماری سەرژمێری، دانیشتووانی هەرێمی كوردستان نزیكەی شەش ملیۆن و 500 هەزار كەسن، لەو رێژەیە (95%)یان مسوڵمانن، لای كەمی وەربگرین چوار ملیۆن و 500 هەزار كەس سەرفیترە دەدەن و بەشێك لەم رێژەیە فیدیەش دەدات، ئەمساڵ بەپێی فەتوای ئەنجوومەنی باڵای فەتوا، بۆ هەر كەسێك (سێ هەزار دینار) دیاریكراوە، كەواتە چوار ملیۆن و 500 هەزار لێكدانی 3000 دینار بكەیت، دەكاتە زیاتر لە 13 ملیار دینار، ئەمە وێڕای ئەوەی سەتان ملیار دینار پارەی زەكات هەیە، كەچی لە ئاست ئەو بڕە پارە زەبەلاحە، كەمتر هەست بە گۆڕانكاری دۆخی هەژاران دەكرێ.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه