Kurdistan Press - لێدوانی نوێ لەبارەی مووچەی مانگی سێ گەیشت لێدوانی نوێ لەبارەی مووچەی مانگی سێ گەیشت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لێدوانی نوێ لەبارەی مووچەی مانگی سێ گەیشت

ئەندامێکی لێژنەی ئابووریی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، مووچەی مانگی ئادار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت. دەشڵێت: "زۆر زوو لیست گەیاندراوەتە بەغدا و هەموو تێبینییەکان جێبەجێ کراون، بۆیه چاوەڕێ دەکرێ پێش جەژن پارە بنێردرێ."
سیپان شێروانی، ئه‌ندامی لێژنەی ئابووریی په‌رله‌مانی عێراق، رایگەیاند: "لیستی مووچەی مانگی ئادار گەیشتووەتە دەستی دارایی فیدراڵ و وردبینی دەستی پێکردووە، هەموو تێبینییەكان لە لیستی مووچەدا جێبەجێ كراون و زۆر زوو لیست گەیاندراوەتە بەغدا."
ئاماژەی بەوەش دا: "هیچ دەرفەتێک بۆ دواخستنی تەمویل نییە و ئەگەر بێت و تێبینییەكیشیان هەبێت، دەتواندرێ لە هەفتەی داهاتوودا جێبەجێ بكرێ."
سیپان شێروانی گوتیشی: "بۆیە نابێت بە هیچ پێوەرێك مووچەی مانگی سێ دوابخرێت، بۆیه چاوەڕێ دەکرێ پێش جەژن پارە بنێردرێ."
ئەو ئه‌ندامەی لێژنەی ئابووریی په‌رله‌مانی عێراق جەختی كردەوە، لیستی مووچە بە سیستەمی (پەیرۆڵ) بۆ بەغدا نێردراوە و هیچ گرفتێكی نییە و ڕێکوپێکە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان  رایگەیاند: "وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی ئادار لە بەغدا دەستی پێکردووە و تیمی تەکنیکییش لە بەغدان، بۆ ئەوەی ئیشوکارەکان خێرا بەڕێوە بچن."
سیپان شێروانی ئاماژەی بەوەش دا: "لە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ کراوە و کێشەی سیولەش نییه."
ڕۆژی 18ی3ی 2025، وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی ئادار ڕەوانەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ کرا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه