بە گوتەی ئەندامێكی تیمی تەكنیكیی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی دارایی عێراق ئەمڕۆ دەستی كرد بە وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.
ئەمڕۆ تیمێكی وەزارەتی دارایی، لیستی مووچەیان بردە وەزارەتی دارایی عێراق، ئەندامێكی تیمی تەكنیكی رای گەیاند، هەر ئەمڕۆ دەست كراوە بە وردبینی لە لیستەكەدا.
تیمی تەكنیكیی وەزارەتی دارایی عێراق رایان گەیاندووە، ئەگەر لیستەكە كێشەی نەبێت، 25 یان 26 مانگ كە دەكاتە هەفتەی داهاتوو، مووچەی فەرانبەرانی كوردستان خەرج دەكرێـت.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی، رایگەیاند: "شاندەكە لە بەڕێوەبەرایەتیی بودجەی وەزارەتی دارایی عێراقە و وردبینی لە لیستی مووچە دەستی پێ كردووە، چاوەڕوان دەكرێت لە دوو رۆژدا وردبینیی لیستەكە تەواو بكرێت".
وەڵام بدەوه