*(١٦) تۆمەتبار دەستگیرکران و زیاتر لە (٨٢) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش دەستی بەسەرداگیرا هەروەها لەبەغداو موصلیش ١١٧٠ کیلۆگرام لەدوو چاڵاکی هاوبەش دەستی بەسەردا گیرا.
لەبەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ژمارەیەک چاڵاکییدا لە دوو هەفتەی رابردوو بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان و بەشەکانی تری سەر بەو بەڕێوەبەرایەتیە لە دهۆک و زاخۆ، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، توانرا ژمارەیەک بازرگان دەستگیربکرێن کە کاری گواستنەوەو مامەڵەکردنیان بەماددەی هۆشبەرەوە دەکرد کە ژمارەیەکیان هاووڵاتی وڵاتانی دراوسێن .
لەم چاڵاکیانەدا توانراوە بڕی (٢٢٫٩٤٠) کیلۆگرام کریستاڵ و (١٫٤٤٠) کیلۆگرام هیرۆین و (٥٠) کیلۆگرام حەبی ترامادۆڵ دەستبەسەردا بگرن، هاوکات جگە لەم ماددانە توانراوە تۆڕێکی تری بازرگانی (کریستاڵی شل) هەڵبوەشێننەوە کەناو (٢)دەبەی رۆنی ئۆتۆمۆبیل دانراوە کە کێشەکەیان (٧٫٦٢٠)کیۆگرام بووە دەستی بەسەرداگیراوە، کۆی گشتی ئەو مادانە دەکاتە (٨٢)کیلۆگرام و تۆمەتبارەکانیش (١٦)تۆمەتبارن.
هەروەها لەلایەکی دیکەوە تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان لەچالاکیەکی دیکەدا توانیوویانە بڕی (٤٥)کارتۆن دەرمان و حەبی ماوە بەسەرچوو و بێ ستیکەر کە بەشێوەی قاچاغ و نایاسایی هێنرابوونە ناو هەرێم دەستبەسەردا بگرن.
شایانی باسە لەدوو چاڵاکی تردا کە بەرێوەبەرایتی نەهێشتنیی ماددەهۆشبەرەکان رۆڵی گرنگی تێیدا هەبوو، توانرا(١١٠٠ کیلۆگرام واتا تەنێک سەد کیلۆگرام) حەبی کپتاگۆن لەشاری بەغداو (٧٠) کیلۆگرام حەبی کپتاگۆن لەشاری موصل دەستی بەسەردا بگیرێت. کە لەیەکێکیاندا بەهەماهەنگی نێوان هەرسێ بەڕێوەبەراتی مادەهۆشبەرەکانی هەولێر و بەغداو سلێمانی موصل بوو.
لە دادگا دۆسیەی تاوان بۆ تەواوی ئەو تۆمەتبارانەی کە دەستگیرکراون کراوەتەوە و بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.
لێرەدا بەپێویستی دەزانین تەواوی هاووڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار بکەینەوە کە بەهەموو شێوەیەک خۆ بەدووربگرن لەم ماددانە و هەر زانیاریەکیشان دەستکەوت لەسەر ئەو کەسانەی کە مامەڵە بەو ماددانەوە دەکەن بنکەو بەڕێوەبەرایەتیەکانی ئاساییش ئاگادار بکەنەوە.
بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان.
١٩ـی ٣ـی ٢٠٢
وەڵام بدەوه