Kurdistan Press - مووچەی ئەو فەرمانبەرانە دابەشدەکرێت مووچەی ئەو فەرمانبەرانە دابەشدەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مووچەی ئەو فەرمانبەرانە دابەشدەکرێت

سبەی چوارشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند؛ ڕۆژی چوارشەممە ( ١٩ی ئازاری ٢٠٢٥ ) مووچەی مانگی شووباتی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لە سنووری پارێزگای سلێمانی و مووچەی مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢٥ و کرێی وانەبێژی مانگی ئابی ساڵی ٢٠٢٤ ی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لەسنووری پارێزگای هەولێر و دهۆک دابەش دەکرێت.         

وەزارەتی دارایی ڕاشیگەیاندووە؛ هاوکات ڕۆژی چوار شەممە ١٩ ی ئازاری ٢٠٢٥ مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٥ ی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت، کەسەرجەمیان تەمویلیان لەسەر داهاتی ناوخۆ خەرج دەکرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا