Kurdistan Press - بەخشینی مانگانەی سەرۆک وەزیران دەدرێتە 3 هەزار و 575 کەسان بەخشینی مانگانەی سەرۆک وەزیران دەدرێتە 3 هەزار و 575 کەسان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەخشینی مانگانەی سەرۆک وەزیران دەدرێتە 3 هەزار و 575 کەسان

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند كە بەخشینی دارایی مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەبەخشرێتە ئێزدییانی ڕزگاربووی دەستی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش.

فەرمانگە روونی كردووەتەوە، بۆ ماوەی حەوت مانگە، دوو هەزار و 128 ئێزدیی ڕزگاربووی دەستی داعش هاوكارییەكە وەردەگرن و پرۆسەی ناوتۆماركردنیش تاكو سێ هەزار و 575 ڕزگاربوو بەردەوام دەبێ.

ئاماژە دراوە كە بەخشینی سەرۆكوەزیران بۆ ڕزگاربوانی دەستی داعش هەموو ئەندامانی خێزانی ڕزگاربووی گرتووەتەوە و تەنانەت ئەوانەشی لە دەرەوەی وڵاتن هاوكارییەكانیان پێدەگات.

لەو چوارچێوەیەدا لە پێنج شوێنی سنووری دهۆك و زاخۆ، بەشێوەی ڕێكخراو و مانگانە بەخشینەكان دابەش دەكرێن و پرۆسەكەش بەردەوام دەبێ.

لە مانگی تەممووزی 2024، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پرۆژەی پاڵپشتیی داراییی بۆ ڕزگاربووانی دەستی داعش ڕاگەیاند، لە مانگی ئابی هەمان ساڵدا، پرۆژەكە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەردەوامە.

ئەم هاوكارییە بەردەوامەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە سۆنگەی هەستكردنە بەو ئازار و زیانانەی لە هێرشی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعشدا بەر كوردانی ئێزدی كەوتووە و بەوهۆیەوە قوربانیی زۆریان داوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه