وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات شاندی دانووستنكار لە%90 ئەو جیاوازیانەی هەبوون لەنێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان، نەیهێشتووە و كۆبوونەوەكەی مەسروبارزانی و بافڵ تاڵەبانیش لە%10 ی دیكەی تەواوكرد، هاوكات مەرجەكانی هەردولاش ئاشكرادەكات.
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتی نشتیمانی كوردستان ڕایگەیاند: بەگوێرەی لێكتێگەیشتنەكان، كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێم، دەسەڵاتی لە سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەبێت، پارتی و یەكێتی دەرگایان كراوەیە بۆ ئەوەی لایەنەكانی دیكە بیانەوێت بەشداریی كابینەی نوێی حكوومەت بكەن، بەڵام لایەنەكان خۆیان بەشداریی ناكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، مەرجی پارتی یەك پەرلەمان، یەك حكوومەت، یەك هێزی پێشمەرگەیە، یەكێتیش پێی وایە هەرسێ ئەو مەرجەی پارتی گرنگن بۆ پێكهێنانی حكوومەت، بەڵام بە مەرجی یەكێتیش شەراكەتی ڕاستەقینەیە، بۆیە هەردوولا گەیشتوونەتە ئەنجامی باش، ئەو ئەنجامە باشانەش بەرەو ڕووی شاندی دانووستنكاری هەردوولا دەكرێتەوە بۆ كۆبوونەوەكانی داهاتوو لەسەر پرسی پێكهێنانی كابینە سوودی لێوەرگرن و هیچ كۆسپێك لەبەردەم دروستكردنی كابینە نەمێنێت.
وەڵام بدەوه