Kurdistan Press - لیستی مووچەی مانگی سێ ئامادەکرا لیستی مووچەی مانگی سێ ئامادەکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لیستی مووچەی مانگی سێ ئامادەکرا

لیستی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەران بە مەدەنی و سەربازییەوە بە سیستمی پەیڕۆڵ تەواو بووە کە ژمارەیان 670 بۆ 680 هەزارە و تەنیا خانەنشینان ماوە کە بە سیستمی کۆن ئامادەکرێت و لە دوو ڕۆژی داهاتوو بۆ بەغدا ڕەوانە دەکرێت، یەکەمجاریشە لیستی مووچە بە 24 کاتژمێر ئامادە بکرێت.

 بەمەبەستی دوانەکەوتنی مووچە و دابەشکردنی لە پێش جەژن، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵی بەردەوام دایە و وەزارەتی دارایی ڕاسپاردووە کە یەک دوو ڕۆژی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی سێ بۆ بەغدا بنێردرێت.

 هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: لیستی مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی تەواو بووە و بە سیستەمی پەیڕۆڵ و دراوەتە وەزارەتی دارایی کە ژمارەیان 670 بۆ 680 هەزار مووچەخۆرە.

لیستی خانەنشنانیش کە ژمارەیان نزیکەی 300 هەزار کەسە، بە سیستەمی کۆنی بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی ئامادە ئەکرێت و هێشتا تەواو نەبووە.

بە هەمانشێوە لیستی شەهیدان و لیستی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان کە ژمارەیان زیاتر لە 100 هەزار کەسە هێشتا تەواو نەبووە و کاری لەسەر دەکرێت.

 ئەو لیستانە هەموویان بۆ بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری وەزارەتی دارایی دەنێردرێن، لەوێ پێداچوونەوەیان بۆ دەکرێت، یەک لیستی پوختی لێ دروست دەکرێت و بۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەنێردرێت.

هیوا ئەفەندی گوتی: تاوەکو بەیانی ڕۆژی هەینی 14ـی مانگ، تاوەکو دڵنیا نەبووینەوە تەیف سامی لەسەر چی ڕەزامەندی داوە، سیستەمی پەیرۆڵمان بۆ هیچ یەکەیەکی ژمێریاری نەکردووە، سەعات 10ـی بەیانی ڕۆژی هەینی سیستەمەکەیان کردەوە، لە ماوەی 24 کاتژمێر و تاوەکو ئێوارەی دوێنێ شەممە هەموو یەکە ژمێرییارییەکان لیستی مووچەیان بۆ خەزێنەکان نارد، لەوێش کاری لەسەر کرا و ئەمڕۆ لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان ئامادە کرا، واتا تەنیا  48 کاتژمێری پێچوو. بۆ مانگی چواریش بەدڵنیاییەوە پێش 10ـی مانگ لیستی مووچە ئامادە دەبێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه