ئەو مووچەخۆرانەی لەڕێگەی 'هەژماری من' مووچە وەردەگرن، لەمەودوا پێویستیان بە لیستی دابەشکردنی مووچە نامێنێت و لەگەڵ گەیشتنی پارە لە بەغداوە ڕاستەوخۆ دەخرێتە سەر هەژمارەکانیان.
پڕۆژەی هەژماری من بۆ بەدیجیتاڵکردنی دابەشکردنی مووچە، پڕۆژەیەکی ستراتیژی حکومەتی کوردستانە و لە قۆناغی کۆتاییدایە، دوای تەواوبوونی هەرێمی کوردستان لەڕووی ژێرخانی بانکییەوە پێ دەنێتە قۆناغێکی نوێ.
پرۆسەی دابەشکردنی مووچە لەڕێگەی هەژماری من خێرا کراوە، ئەو مووچەخۆرانەی لە هەژماری من تۆمارکراون لەمەودوا پێویستیان بە لیستی مووچە نامێنێت، هەر لە بەغداوە پارە نێردرا بۆ سەر هەژماری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی، لەوێوە ڕێک پارە بۆ بانکەکان ڕەوانە دەکرێت و دەخرێتە سەر هەژمارەکانیان.
زیاتر لە 300 هەزار مووچەخۆر هەموو شتێکیان لە هەژماری من تەواو بووە، لەکاتی گەیشتنی مووچەی مانگی دوو لە 12-3-2025، دوای چەند کاتژمێرێک و بە دیاریکراوی کاتژمێر 10ـی شەو مووچەی زۆربەیان پێکەوە خرایە سەر هەژمارەکانیان، بێ ئەوەی چاوەڕێی لیستی مووچە بکەن.
تا ئێستا زیاتر لە 730 هەزار مووچەخۆر لە هەشت بانکی پرۆژەی هەژماری من تۆمارکراون، لە مانگەکانی داهاتوو سەرجەمیان مووچە لە (ATM)ـەکان وەردەگرن، تەنیا نزیکەی 300 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان تۆمار بکەن، کاتێک ئەوانیش کردیان و ئامێری دیکەی (ATM) لە هەموو کوردستان دانران کە تا ئێستا 550 ئامێر دانراون، ئیتر لیستی دابەشکردنی مووچە بەیەکجاری نامێنێت.
وەڵام بدەوه