حکومەتی هەرێمی کوردستان خەڵک ئاگادار دەکاتەوە خۆیان لە پڕۆژەی ڕووناکی تۆمار بکەن، خۆتۆمارکردن گرنگە و لەمەودوا هیچ کەسێک نییە کاری پێی نەبێت.
پڕۆژەی ڕووناکی بۆ کارەبای 24 کاتژمێری، پڕۆژەیەکی ستراتیژی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، کە ئامانج لێی ئەوەیە تا کۆتایی ساڵی 2026 تەواوی کوردستان ببێتە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری، ئێستا لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک لە جێبەجێکردن دایە.
تیمی پڕۆژەی ڕووناکی داوا دەکەن کارەبای 24 کاتژمێری کاتێک گەیشتە هەر گەڕەکێک، پێویستە ماڵەکە خۆیان تۆمار بکەن.
خۆتۆمارکردن چییە و چۆنە؟
پڕۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری لە هەر گەڕەکێک دەستپێکرد، هەموو ماڵێک نامیلکەیەکی بۆ دەچێت، کیو ئار کۆدێکی لەسەرە، لەڕێگەی مۆبایلەوە سکان دەکرێ، دوای ئەوە کلیک لەسەر لینکێک دەکرێت و فۆرمێک دەکرێتەوە، ئەو کاتە دەبێ فۆرمەکە پڕ بکرێتەوە.
ناو تۆمارکردنەکە بەدوو ڕێگە دەکرێت:
ڕێگەی یەکەم؛ فۆرمەکە بە هەرسێ زمانی (کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی) و بە هەردوو شێوەزاری سۆرانی و بادینییە. پڕکردنەوەی فۆرمەکەش تەنیا سێ خولەکی پێویستە و ناوی پارێزگا و قەزاکانی تێدا دیاری دەکرێت، دواتر ژمارە تەلەفۆنێکی بەردەستی تێدا داخڵ دەکرێت و کۆدێکت بۆ دەگەڕێتەوە.
ڕێگەی دووەم؛ ئەو کەسەی ناوی تۆمار دەکات، دەتوانێت سەردانی نزیکترین بنکەی شارەوانی بکات لە ماڵەکە و لەوێ فۆرمەکە پڕ بکاتەوە، لە هەولێر لە شارەوانی یەک تا شەش فۆرمەکە پڕ دەکرێتەوە، لە سلێمانیش لە شارەوانییەکانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا تیمەکان ئامادەن و بەخۆڕایی فۆرم بۆ هاوبەشەکان پڕ دەکەنەوە. هاوکات لە هەر ماڵێکیش تەنیا یەک کەس بۆی هەیە فۆرمەکە پڕ بکاتەوە.
پڕکردنەوەی فۆرمەکە بۆچی گرنگە؟
دوو هەفتە جارێک حکومەت نامەیەک بۆ ئەو هاوبەشانە دەنێرێت کە ناویان تۆمار کردووە، لە نامەکە بڕی بەکارهێنانی کارەباکە بۆ هاوبەشەکە ئاشکرا دەکات، تەنانەت بەراوردی بەکارهێنانی کارەبای دراوسێکەشت پێ دەڵێت کە ئەو چەندی بەکارهێناوە، لە تۆ زۆرتر یان کەمتر.
دوو خزمەتگوزاری دیکە: هەر پەیوەست بە کارەبای 24 کاتژمێری، حکومەت دوو خزمەتگوزاری دیکەی هەیە؛
یەکەم؛ سەنتەری تەلەفۆن کارا کراوە، کاتێک کارەبای هەر هاوبەشێک ئەگەر هەر کێشەیەکی هەبێت، یان هاوبەشەکە هەر پرسیارێکی لەبارەی کارەبا یان پسووڵەی کارەبا هەبێت لەڕووی نرخەوە، دەتوانێت پەیوەندی بە ژمارە 1992 بکات. خزمەتگوزارییەکەش لە کاتژمێر نۆی بەیانی تاوەکو نۆی شەو بەردەستە.
دووەم؛ جگە لەمە حکومەت خزمەتگوزارییەکی دیکەشی هەیە و بەمزووانە ڕادەگەیێنرێت، خزمەتگوزارییەکەش بینینی پسوولەی کارەباکەتە هەر کاتێک بتەوێت، ئەویش لەرێگە *1992#، لەڕێگەی مۆبایلەوە بەم شێوازە دەکرێتەوە. ئەمەشیان گرنگە بۆ ئەوەی هیچ هاوبەشێک گلەیی نەکات بڵێت پارەی کارەبای زۆر بۆ هاتووەتەوە و ئاگای لێ نەبووە.

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئاگاداریەکی گرنگ لە حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ هاوڵاتیان
1 رۆژ پێش ئێستا
سوریا هەژێندرا
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەو پڕۆژەی خەڵکی هەولێر چاوەڕێ دەکەن بەخێرایی بەڕێوە دەچێت
1 رۆژ پێش ئێستا
پڕۆژەی کارەبای 24 کاتژمێرییەکە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه