کورتەی هەواڵ:
بەپێی خشتەی کاری پەرلەمانی عێراق، ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی ١٠ دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای پێدانی مۆڵەتی ئاسایی درێژخایەن بە فەرمانبەران دەدرێت.
ئامانج لەم پڕۆژەیاسایە پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت، ڕەخساندنی دەرفەت بۆ فەرمانبەران و کەمکردنەوەی خەرجییەکانی دەوڵەتە.
وردەکارییەکانی پڕۆژەیاساکە:
ماوەی خزمەت و مۆڵەت: فەرمانبەری هەمیشەیی کە لانیکەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت، دەتوانیت ١٠ ساڵ مۆڵەت وەربگرێت.
مووچە لە ماوەی مۆڵەتدا: لە ٥ ساڵی یەکەمدا مووچەی بنەڕەتی تەواو وەردەگرێت، و لە ٥ ساڵی دووەمدا نیوەی مووچەی بنەڕەتی وەردەگرێت.
گەڕانەوە بۆ دەوام: پێویستە فەرمانبەر دوای تێپەڕبوونی نیوەی ماوەی مۆڵەتەکەی داوای بڕینی مۆڵەتەکەی بکات و بگەڕێتەوە سەر کارەکەی.
لایەنی خانەنشینی: ماوەی مۆڵەتەکە بۆ مەبەستی خانەنشینی بە خزمەت هەژمار دەکرێت، بە مەرجێک فەرمانبەر هەردوو پشکی خانەنشینی (هی خۆی و هی فەرمانگەکە) بدات.
کەرت و بڕوانامە: ئەو بڕوانامەیەی لە ماوەی مۆڵەتدا بەدەست دەهێنرێت لە ڕووی وەزیفییەوە هەژمار ناکرێت، هەروەها فەرمانبەر بۆی هەیە لە کەرتی تایبەتدا کار بکات بەپێی ڕێنماییەکان.
هەرێمی کوردستان: زیرەک زێباری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاندووە کە هەوڵ دەدەن فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش لەم پڕۆژەیاسایە سوودمەند ببن.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه